شارپرێس:
بهپشتبهستن بهو زانیاریانهى تایبهت گهیشتون، شارپرێس پەردە لەسەر
ناسنامهو ڕابردوی ئەو چەکدارە لادەدات کە بەنیشاندانی هێمای سەربڕین دژی گەنجانی
کورد لەحەسەکە، فەرمانی نوێی شانەکانی سهر بهتاران بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی نەتەوەیی
جێبەجێدەکات.
ئاشکرابوو ئەوکەسەی کە لەشاری حەسەکە هەڕەشەی سەربڕینی لەگەنجانو خوێندکارانی
کورد دەکرد، چەکدارێکی پێشوی هێزەکانی (بەرگریی نیشتمانی ـ دیفاع وهتهنى)و حزبی
بەعسەو لەئێستاشدا پهیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ شانەو بریکارەکانی ئێران هەیە لەناوچەکەدا.
بهگوێرهى زانیاریى سهرچاوهیهكى باڵاى ئهمنیى لهڕۆژئاواى
كوردسان، ئەوکەسەی لەکاتی خۆپیشاندانی هێمنانەی خوێندکارانی کورددا بۆ داکۆکیکردن
لەمافی خوێندن بەزمانی دایک، هەڕەشەی سەربڕینی لێدەکردن، ناوی (عەبدولڕەحیم مەحمود
ئەلسەحن)ە، ناوبراو لەعەشیرەتی (ئەلڕەفیع)ەو دانیشتوی ترەمپاتی ڕەفیعو پێشینەیەکی
دورودرێژی لەناو هێزەکانی سەر بەڕژێمی بەعسو گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران هەیەو
جوڵەکانی ئێستاشی، لەژێر فەرمانی تاراندا ئەنجامدەدات.
بهگوێرهى زانیاریهكانى ئهو سهرچاوه ئهمنیهى شارپرێس لهڕۆژئاواى
كوردستان، "هۆکاری پەنابردنی ئەم کەسە بۆ نیشاندانی هێمای سەربڕین (هاوشێوەی ڕەفتارەکانی
گروپى تیرۆریستى داعش) بەرامبەر بەمنداڵو گەنجانی کورد، هەوڵێکە بۆ شێواندنی ئاشتیی
کۆمەڵایەتیو نانەوەی فیتنەی نەتەوەیی لەنێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەدا، هاوکات لەگەڵ
هەوڵدانی بۆ سپیکردنەوەی مێژوی ڕەشی خۆی لەناو هێزە چەکدارە سەرکوتکەرەکاندا".
دوای بڵاوبونەوەی دیمەنهكهو هەڕەشەکانی ئەوکەسە، شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی
بەرفراوان ناوچەکەی گرتوەتەوەو دانیشتوانى حەسەکە داوا لەلایەنە پهیوهندیدارهكان
دەکەن دەستبەجێ ناوبراو دەستگیر بکەنو ڕادەستی دادگای بکەن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانو
ڕێگریکردن لەتێکدانی سەقامگیریی شارەکە.
