شارپرێس:
یسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی هێشتا ئەركی خۆی لە ئێران تەواو نەكردووە و تارانی بە هەوڵدان بۆ دەستپێكردنەوەی هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی تۆمەتبار كرد، تۆمەتێك كە ئێران ڕەتیدەكاتەوە.
كاتز لە میانی مەراسیمێكی فەرمیدا ئاماژەی بەوەدا كە ئێران هەوڵی مەترسیداری دیكەیش دەدات كە مەترسییەكی ڕاستەقینە بۆ ئیسرائیل دروست دەكات، بەبێ ئەوەی سروشتی ئەو هەوڵانە دیاری بكات یان بخاتەڕوو یان وڵاتەكەی بەنیازە چ هەنگاوێك بنێت.
ئیسرائیل دوو شەڕی دژی ئێران ئەنجامداوە. یەكەمیان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا ١٢ ڕۆژی خایاند، دووەمیان لە شوباتی ٢٠٢٦ بە بەشداری ئەمریكا دەستیپێكرد.