وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی جیابوونەوەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان هەڵوێستی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت: دەستوور بابەتەکە یەکلایی دەکاتەوە.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیار لە ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا، کە هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی و ئەگەری جیابوونەوەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان چییە؟ بەقائی ڕایگەیاند، ئێمە هیوادارین ئەم کێشانە بە گفتوگۆ لەنێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق چارەسەر بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: تا ئەو جێگەیەی ئێمە بیزانین ئەوەیە دەستووری عێراق لەم بابەتەدا ئەرکەکەی ڕوونکردوەتەوە، لە هەر وڵاتێکیشدا دەستوور باشترین بنەمایە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیی نێوان بەشە جیاوازەکان.