شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نوێکردنەوەی نیوەی خولیی کۆنگرێسی بە هەنگاوێکی گەورە بۆ دواوە لە مێژووی ئەمریکا وەسف کرد، کە تێیدا پارتی کۆماریی کۆنتڕۆڵی کۆنگرێسی لەدەستدا.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "تروپ سۆشاڵ" نووسییەتی: "ئەمریکا بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەوە هەنگاوێکی گەورەی بۆ دواوە لە مێژوودا ناوە"، هەروەک وتویەتی: "بەڵام نیگەران مەبن، ئێمە بەهێزتر و گەورەتر لە هەر کاتێک دەگەڕێینەوە".
دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سێشەممەدا سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا، کە چاودێران و کۆمارییەکانی حەپەساند، بەجۆرێک ئەم بردنەوەیەی دیموکراتەکان تەنانەت گەیشتە قەڵاکانی کۆمارییەکان، وەک تێکساس و کانزاس، بەهۆی ناڕەزایی دەنگدەران لە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان.
لەگەڵ لەدەستدانی زۆرینە لە هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران، ترەمپ بۆ پەسەندکردنی یاسا نوێیەکان ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە دەبێتەوە.
لە هەمان کاتدا، ترەمپ هەنگاوی بۆ گونجاندن لەگەڵ زۆرینەی نوێی دیموکراتەکان نەناوە و ستێڤن میلەر، ڕاوێژکاری خۆی، وەک سەرۆکی نوێی کارمەندانی کۆشکی سپیی داناوە. هەروەک پێشنیازی پۆستی وتەبێژی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بە دانا وایت کردووە، کە لە نزیکەکانی ترەمپە و بەڕێوەبەری پاڵەوانێتی "UFC" ـە.