شارپرێس:
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، عەلی زەیدیی ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی غازی شل تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆڕ دەستپێدەکاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەسەر داواکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەڕێکەوتی ٩/١١/٢٠٢٦، وەزیرانی عێراقی فیدراڵ ڕەزامەندیی دەربڕی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ڕاسپارد، بۆ ئەوەی بڕی پێویستی غازی شل بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین بکات تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆڕ دەستپێدەکاتەوە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، كە هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لەم ماوەیەداو تا گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆڕ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، هیچ کێشە و کەموکوڕییەک لەغازی ماڵاندا دروست نەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو هێرشی درۆنی كرایەوە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆرو بەهۆیەوە قەیرانی غازی ماڵان و كەمبونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا دروست بوە.