ئاژانسێکی ئەمریکی لەبارەی ئایندەی هەناردەی نەوتی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە ڕەشبینە

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 150 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بازاڕەکانی نەوتی جیهان بەرەو قۆناغێکی نوێی ناڕوونیی دەڕۆن، لە کاتێکدا چاوەڕوانیی ئاراستەی ملمڵانێی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت، کە ئایا هەردوو لا دەگەنە ڕێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان یان ناکۆکییەکان بەرەو هەڵکشانی سەربازیی دەچن و دابینکردنی وزە زیاتر تێکدەدەن.

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا پێشبینیی کردووە کە ناوەندی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاوەستاو لە عێراق، کوێت، ئیمارات، ئێران، قەتەر، بەحرەین و سعودیە لە چارەکی چوارەمی 2026دا بگاتە 4.47 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە چارەکی یەکەمی 2027دا بۆ 2.68 ملیۆن بەرمیل دابەزێت.

پێشبینییەکان ئاماژە بە بەردەوامبوونی تێکچوونی هێڵەکانی گواستنەوەی غاز لە کەنداوتا ساڵی 2027 دەکەن و هۆشداریی دەدەن کە هەر هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دەتوانێت بازاڕی وزە زیاتر تێکبدات، لە کاتێکدا ڕێککەوتنێکی نێوانیان دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزینی خێرای نرخەکان.

لە هەمان کاتدا، فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، دووبارەی کردۆتەوە کە عێراق بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمز بۆ ماوەی نزیکەی 4 مانگ، زیانی داراییی نزیکەی 60 ملیار دۆلاری بەربار کەوتووە.