خشتەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر دانرا

کوردستان

55 خولەک پێش ئێستا‌ 137 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دوای كۆبوونەوەی  پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای هەولێر و ئەنجوومەنی باڵای موەلیدە ئەهلییەكان،  بڕیار درا خشتەیەك بۆ كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكانی سنوری پارێزگاری هەولێر دابنرێت. 

بەگوێرەی خشتەكە، لە  9 / 11 /2026 ەوە خشتەی كاركردنی موەلیدەكان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
كاتژمێر  7:00  ی بەیانی  تاكو  9:00 ی  بەیانی. 
كاتژمێر  1:00 ی نیوەڕۆ  تاكو  1:00 ی شەو.

 لەڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكاندا هاتووە "لەم دوو كاتەدا هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، موەلیدەكان كار پێبكەن. هەرخاوەن موەلیدەیەك لەم خشتەی زیاتر كار بكات بۆی ئەژمار ناكرێت".