نەبیل مەرسومی: کۆمپانیایەکی نەرویژی لەپشت بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3664 جار خوێندراوه‌ته‌وه


نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی لە نوسینێکدا بە ناونیشانی "پەیوەندیی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ- DNOـی نەرویجی بە بەقاچاخبردنی نەوتی کوردستانەوە چییە؟ دەڵێت: ئەم کۆمپانیا نەرویجییە کارپێکەری سەرەکیی هەردوو کێڵگەی نەوتیی تاوکێ و فیشخابوور-ـە، کە ئاستی بەرهەمهێنانیان دەگاتە نزیکەی 73 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پشکی کۆمپانیاکە لەو بەرهەمەدا 68%ـە و نەچووەتە پاڵ ئەو هەشت کۆمپانیا بیانییەی کە لە ساڵی 2025ـدا ڕێککەوتنیان لەگەڵ عێراق واژۆ کرد بۆ ڕادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، هەر لەبەر ئەمەش پشکەکەی خۆی لە دەرەوەی دەسەڵات و کۆنترۆڵی سۆمۆ بە کڕیارە ناوخۆییەکان دەفرۆشێت.

نەبیل مەرسومی دەشڵێت: نەوتی کێڵگەکانی تاوکێ و فیشخابوور، هاوشان لەگەڵ کێڵگەی خورمەڵە لە کەرکووک، بە سەرچاوەی سەرەکیی ئەو نەوتە دادەنرێن کە لە ڕێگەی تانکەرەوە و بە دوو ڕێڕەوی جیاوازدا بە قاچاخ دەبرێن: ڕێڕەوی یەکەم بەرەو تورکیا لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلـەوە،  ڕێڕەوی دووەمیش بەرەو ئەفغانستان بە ناو خاکی ئێراندا لە ڕێگەی هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان لە سنووری سلێمانی، کە تێیدا نەوتەکە لە کۆگا گەورەکانی باشماخ عەمبار دەکرێت.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، دواتر بە تانکەر و لە ناو کۆنتێنەری گواستنەوەی تایبەتدا بە قاچاخ دەبرێت، بە مەبەستی شاردنەوە و پەردەپۆشکردنی پرۆسەکانی بەقاچاخبردنەکە.