حکومەتی عێراق دەنگۆی جوڵەپێکردنی هێز بەرەو هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە جوڵەپێکردنی هێز بەرەو هەرێمی کوردستان دەکەن دورن لەراستییەوە، دەشڵێت، سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردوەتەوە.


حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بەمیدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە،" سەرۆک وەزیران وایدەبینێت کە خەڵکی هەرێمی کوردستان سودمەند نین لە سامانی هەرێمەکەیان بەڵکو داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی چەند کەسێکی سومەندەوە، هەروەها جەختیکردوەتەوە لەسەر پاراستنی گەلی هەرێمی کوردستان، نەک هەڕەشەکردن لێیان ".

ئەوەشیخستەڕوو،" سەرۆک وەزیران دەڵێت گەلەکەم لەهەرێمی کوردستان و هیچ جیاوازییەک ناکات لەنێوان پارێزگاکان، بۆیە ئەو ئەرکی ئەوەی گرتوەتە ئەستۆ کە پارێزەری عێراقییەکان بێت لە زاخۆوە تاکو بەسڕە ".

هاوکات، وتەبێژی حکومەتی عێراق راشیگەیاند،" سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە کە رێگە بە قۆرەخکردنی سامانی هەرێمی کوردستان و بردنی داهاتەکەی بۆ گیرفانی چەند کەسێکی سودمەند نادات ".

لەبارەی موچەشەوە، عەلی زەیدیی دڵنیایی داوە لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دورە لەناکۆکییەکان، سوریشە لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی سەرجەم عێراقییەکان.

حەیدەر عەبودی جەختیی لەسەر روبەڕوبونەوەی قاچاخچێتی نەوت کردەوەو وتی،" حکومەرت دەستوەستان نابێت و بەدوای ئەو کەسانەوە دەبێت کە تێوەگلاون ".