توركیا بەفەرمی رەتیدەكاتەوە بەمەرجەوە سەربەخۆیی هەرێم قبووڵبكات

کوردستان

19/07/2017‌ 2298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی توركیا بەفەرمی رەتیكردەوە، كە حكومەتی وڵاتەكەی بەمەرجەوە پشتگیری سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بكات.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوار شەممە لەبەیاننامەكەیەكدا رایگەیاندووە، لەچەند میدیایەكی هەرێمی كوردستان وا بڵاوكراوەتەوە، مەولود چاوشئۆغڵۆی وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندووە وڵاتەكەی بە مەرج پشتگیری سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكات.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، ئەو هەواڵ‌و دەنگۆیانە "دوورن لەراستییەوە"و توركیا لەهەموو ئاستێكدا جەختی لەیەكپارچەیی خاكی عێراق دەكاتەوەو "دژی راپرسی هەرێمە بۆ سەربەخۆیی".

ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێك پێش ئێستا لەزاری مەولود چاوش ئۆغڵۆ بڵاوكرایەوە، كە گوایە ئەگەر توركیا هاوشێوەی قبورس دەسەڵاتی بەسەر هەرێمی كوردستان هەبێت، ئەوە سەربەخۆیی قبووڵدەكات.

وەزارەتەكە جەختیشیكردووەتەوە، هەر لەسەرەتاوە دژی ئەنجامدانی ریفراندۆم‌و راپرسی هەرێم بوون‌و بەردەوام كاریان بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق كردووە.

هـ ـ ح