داوا دەكات هەولێر پابەندی دەستوور بێت
مەرجەعێكی ئاینی شیعە هۆشداری روودانی "كارەسات" دەداتە هەرێمی كوردستان

عیراق

28/07/2017‌ 3116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد تەقی مەدرسی، كە یەكێكە لەمەرجەعە باڵا ئاینییەكانی شیعە لەعێراق هۆشداری روودانی دایە هەرێمی كوردستان‌و داواشی لەبەرپرسانی هەولێر كرد بابەندی دەستوور بن.

محەمەد تەقی مەدرسی، ئەمڕۆ هەینی لەرێگەی نووسینگەكەی لەكەربەلا لەبەیاننامەیەكدا هۆشداریداوەتە هەرێمی كوردستان ئەوەش لەئەگەری ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

ئەو مەرجەعە ئاینییە، لەبەیاننامەكەدا رایگەیاندووە، "حكومەتی هەرێم‌و برا كوردەكانمان دەتوانن لەچوارچێوەی دەستووردا داوای مافەكانیان بكەن، نەك رێگەی تر بگرنە بەر"، وەك ئاماژەیەك بۆ هەوڵەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم.

مەدرەسی راشیگەیاندووە، داواكارییەكانیش دەبێت لەچوارچێوەیەكی گونجاودا بێت، بەتایبەتی ئەو داواكارییانەی لەدەستووری عێراق جێگەیان كراوەتەوە.

ئەم قسانەی مەرجەعە باڵا ئاینییەكەی عێراق لەكاتێكدایە بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاریانداوە 25/9/2019 ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامبدەن، كە ئەمە كاردانەوەی لێكەوتووەتەوەو ئەوەش بەشێك لەكاردانەوەكان.

محەمەد تەقی مەدرسی، هەروەها ئەوەی راگەیاندووە لەدەستووردا مافی فیدراڵی بۆ هەرێمی كوردستان دابینكراوە، كە ئێستا سیستەمی خۆ بەرێوەبەرییان لەباكووری عێراق هەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە