بەسەركێشی دەزانێت.. هەرێم جەخت لەپرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكاتەوە

کوردستان

02/08/2017‌ 599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:  
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان جەختی لەپرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم كردەوە، كە ئەو پرسەش بە "سەركێشی" دەزانێت.

فەلاح مستەفا لەمیانی لێدوانێكی بۆ پێگەی ناشناڵ ریڤیۆی ئەمریكی راشیگەیاند، "بڕیاری راگەیاندنی سەربەخۆیی بڕیارێكی قورسەو پێویستی بەجدییەت‌و سەركێشی كردن هەیە، كە هەرێم ئامادەیە ئەوە بكات".

لەبارەی رێگرییەكانی بەردەم پرۆسەكە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەرێم راگەیاندووە، "یەكگرتوویی لایەنەكانی هەرێم یەكێكە لەرێگرییەكان، كە دەبێت لایەنەكان یەكگرتوو بن، بۆ ئەوەی هەموو لایەك بڕیاری سەربەخۆیی بدەن".

ئەمە لەكاتێكدایە، بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان‌و مەسعود بارزانی بڕیاریانداوە ریفراندۆم لە 25/9/2017 بەڕێوەبچێت، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.

فەلاح مستەفا جەختیشیكردووەتەوە، كە هەولێر پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا بەردەوامدەبێت‌و هەوڵدەدەن، بەگفتوگۆ پرسی ریفراندۆم هەرێم یەكلابكەنەوەو وڵاتانی دراوسێش لەو پرسە ئاگاداربكەنەوە، كە زیانی بۆ هیچ لایەك نییە.

هـ ـ ح