عەمار حەكیم نەخێری بەشاندەكەی ریفراندۆمی هەرێم وت

عیراق

16/08/2017‌ 1516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەمار حەیكم سەرۆكی بەرەی حیكمەی عێراقی بۆ پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم نەخێری بەشاندەكەی هەرێمی كوردستان وتووە.

عەمار حەكیم رۆژی سێ‌ شەممە لەگەڵ ئەو شاندەی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، كە بۆ پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەمانگی نۆی داهاتوو چەند رۆژێكە لەبەغدا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەن.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە حەكیم لەنووسینێكدا بڵاویكردووەتەوە، كە بەشاندەكەی هەرێمی وتووە، ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم نین، دەبێت هەردوولا یەكپارچەیی خاكی عێراق بپارێزن.

سەرۆكی بەرەی حیكمە ئەوەشی راگەیاندووە، لەكۆبوونەوەكە جەختیشیكردووەتەوە، كە دەبێت هەردوولا هەولێرو بەغدا كار بكەن، بۆ ئەوەی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان چارەسەربكەن‌و بگەنە رێككەوتنی نوێ‌ لەو بارەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاریانداوە رۆژی 25/9/2017 پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامبدەن، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.

هـ ـ ح