سیستانی لەگەڵیان كۆنابێتەوە.. شاندەكەی هەرێم سەردانی نەجەف دەكەن

عیراق

19/08/2017‌ 757 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندەكەی هەرێمی كوردستان، كە چەند رۆژێكە لەبەغدان سەردانی شاری نەجەف دەكەن، ئەوەش بۆ ئەنجامدانی چەند كۆبوونەویەك.

شاندەكەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە سەردانی شاری نەجەف دەكەن، كە لەسەردانەكە لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرو چەند كەسایەتییەكی ئاینی تر كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعێراق، كە لەنەجەف دادەنیشتێت، لەگەڵ شاندەكەی هەرێم كۆنابێتەوە، كە تائێستا دیارنییە ناوبراو بۆ لەگەڵ شاندەكە كۆنابێتەوە.

شاندەكەی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم لەرۆژی دوو شەممەی رابردووەوە چووەتە بەغداو بڕیارە تا رۆژی دوو شەممەی داهاتوو لەبەغدا بمێننەوە.

شاندەكە چەند كۆبوونەویەكی لەگەڵ چەند لایەنێكی حكومی‌و حیزبی عێراقی ئەنجامداوەو ئەنجامی كۆبوونەوەكانیش ئەوە دەردەخەن، لایەنەكانی عێراق لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم لەمانگی نۆی داهاتوو نین.

هـ ـ ح