دەنگۆی "رفاندنی" فەرهاد سەنگاوی بڵاودەبێتەوە

کوردستان

20/08/2017‌ 993 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەنگۆی "رفاندنی" فەرهاد سەنگاوی ئەندامی "جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا" بڵاوبووەتەوە.

دەنگۆكە بەشێوەیەكە، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە "كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو لەنزیك ناحییەی سەنگاو، فەرهاد سەنگاوییان رفاندووەو چارەنووسیشی نادیارە".

شارپرێس بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی كرد بەرابون مەعرف وتەبێژی "جووڵانەوەی نەخێر لەئێستادا"، بەڵام ناوبراو وتی: "لەئێستادا هیچ قسەیەكم لەسەر ئەو بابەتە نییە"، بەبێ‌ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەكی تر لەو بارەوە بدات.

فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری كوردستانەو خاوەنی پارێزبەندی پەرلەمانتارییە، كە تەنانەت دادوەریش بەبێ‌ هەڵگرتنی پارێزبەندییەكەی ناتوانێت فەرمانی دەستگیركردنی دەربكات.

هـ ـ ح

بەپەلە