بارزانی دان بەوەدا دەنێت گەڕانەوە بۆ بەغدا "هەڵەیەكی گەور" بوو

عیراق

30/08/2017‌ 741 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی رایگەیاند، گەڕانەوەی كورد بۆ بەغدا لەساڵی 2013 "هەڵەیەكی گەورە" بوو، كە نەدەبوو كورد بیكات.

مەسعود بارزانی راشیگەیاند، كورد پێش 2003 دەوڵەتێكی خۆی هەبوو، بەڵام بەخواستی خۆی گەڕایەوە بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی هاوبەشی لەگەڵ عێراق بكات، بەڵام ئەوە "هەڵەیەكی گەورە بوو كردمان".

قسەكانی بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی لێدوانێكی هات، كە لەسەر ریفراندۆم كردی‌و ئەوەشی راگەیاند "ریفراندۆمی هەرێم بۆیە دەكرێت، بەغدا دەستووری پێشێلكردووە".

بارزانی جەختیشیكردەوە، هەموو ئەو ئەزموونانەی لەگەڵ بەغدا كردوویانە "هەمووی شكستی هێناوە، بۆیە كورد دەیەوێت ئەزموونی سەربەخۆیی بكات".

بارزانی رەتیشیكردەوە، كە كورد جارێكی ناچێتەوە بەغدا بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر پۆست‌و پایەو بودجە بكات، بەڵكو كورد تەنیا بۆ ئەوە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق دەكات، لەداهاتوو دو دۆست‌و دراوسێی باش بن بۆ یەكتر.

هـ ـ ح