هەڵوێستێكی نوێی روسیا لەبارەی راپرسییەكەی هەرێم

کوردستان

08/09/2017‌ 2081 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میخائیل بۆگدانۆفی جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەكەی ئەنجامی راپرسییەكەی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو دەگرێت.

میخائیل بۆگدانۆف لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، سەرەڕای ئەوەی وڵاتەكەی ئەنجامی راپرسییەكەی هەرێم لەبەرچاو دەگرێت، بەڵام داننان بەئەنجامەكەی لەئێستادا لەبەرنامە نییە.

ئەمە دواین هەڵوێستی روسیایە لەبارەی راپرسییەكەی هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە 25/9/2017 بەرێوەبچێت، كە پێشتر ئەو وڵاتە لەرێگەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەفەرمی رایگەیاندبوو، مۆسكۆ لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقەو بۆ ئەوەش پشتگیری بەغدا دەكات.

راپرسییەكەی هەرێم كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووەو زۆربەی ئەو وڵاتانەشی هەڵوێستیان لەبارەوە راگەیاندووە، دژایەتی دەكەن، بەتایبەتی ئێران‌و ئەمریكاو توركیاو چەند وڵاتێكی تریش لەگەڵ ئەنجامدانی نین.

هـ ـ ح