حیزبە توركمانییەكانی كەركوك دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆم دووپاتدەكەنەوە

عیراق

09/09/2017‌ 495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حیزبە توركمانییەكانی شاری كەركوك كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان لەسەر پرسی ریفراندۆم ئەنجامداو رایانگەیاند، ئەوان "دژی" ئەو پرۆسەیەن.

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە 9  ئەیلول حیزبە توركمانییەكانی شاری كەركوك جارێكی تر دژایەتی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دوپاتكردەوە، كە پێشتریش هەمان بۆچوونیان دەربڕبوو.

لەو بارەوە عەلی مەهدی وتەبێژی بەرەی توركمانی رایگەیاند، ئەوان دژی گەلی كورد نین، بەڵكو دژی ریفراندۆمن‌و دووپاتریكردەوە "ئێمە پێمان وایە ریفراندۆم دابەشكردنی خاكی عێراقە."

وتەبێژی بەرەی توركمانی ئاماژەی بەوەدا ئەوان بایكۆتی راپرسییەكە دەكەن ‌وئەنجامەكەی بە فەرمی ناناسن، كە لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا چەند جارێك جەختی لەبەشداری نوێنەری تەواوی لایەنە توركمانییەكان لەو بۆچوونە كردەوە.

هەڵوێستی حیزبە توركمانییەكان بەرانبەر ریفراندۆم شتێكی نوێ نییە، بەڵكو پێشتریش چەند جارێك دژایەتی خۆیان بۆ راپرسی هەرێم و بەتایبەت گەڕاندنەوەی كەركوك‌و ناوچە دابرێنراوەكان دەربریووە.

هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بریاریدا شاری كەركوك بەشداری ریفراندۆم بكات، ئەوەش كاردانەوەی توركیا و بەشێك لەحیزبە توركمانەكانی بەدوای خۆیدا هێنا.

ر ، ا