شارپرێس:
مەسعود بارزانی داوای لەوڵاتانی دراوسێ كرد، كە بەزمانی هەڕەشە قسە نەكەن، چونكە "كورد ئەو زمانە قبووڵ ناكات".
مەسعود بارزانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەمیانی وتارێك راشیگەیاند، "پێویست ناكات وڵاتانی دراوسێ بەزمانی هەڕەشە بكەن، چونكە ریفراندۆمی هەرێم كۆتایی دنیا نییەو لەدوای ئەوە دەست بەگفتوگۆ دەكەین".
قسەكانی بارزانی لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت، كە لەو بارەوە چەند وڵاتێكی دراوسێ، لەوانە ئێرانو توركیا كاردانەوەیان نواندووەو لەو بارەوە چەند جارێك هەڕەشەیان كردووە.
مەسعود بارزانی هەروەها رایگەیاند، لەدوای ریفراندۆم لەگەڵ هەموو لایەك گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی بگەن بەچارەسەری كێشەكان، ئەگەر كێشەكان چارەسەر كرا، ئەوە بەو شێوەیە بەردەوامدەبن، ئەگەریش چارەسەرنەكرا، ئەوە كورد مافی خۆیەتی دەوڵەت رابگەیەنێت.
هـ ـ ح