مەسعود بارزانی: خەڵكی سلێمانی ریفراندۆمی خۆی ئەنجامدا

کوردستان

20/09/2017‌ 855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی رایگەیاند، خەڵكی سلێمانی ریفراندۆمی خۆی ئەنجامداو پرۆسەكەیان ئەنجامدا.

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی بەشداریكردن لەبانگەشەی ریفراندۆمی هەرێم راشیگەیاند، كۆبوونەوەی خەڵكی سلێمانی‌و گەرموگوڕییان بۆ بەشداری وای كرد، كە بڵێن "سلێمانی ریفراندۆمی خۆی كرد".

بارزانی ئەوەشی راگەیاند، "خەڵكی سلێمانی هەستی كوردایەتی منیان زۆر بەرزكردەوە، لەكاتێكدا خۆم بیرو باوەڕۆی زۆرم بەكوردو كوردایەتی هەیە".

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 25ی ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێم بەرێوەبچێت، كە بارزانی ئەوەشی راگەیاند، ریفراندۆم پرۆسەیەكە مافی رەوای گەلی كوردە، كە ئەوە ئامرازێكە بۆ گەیشتن بەریفراندۆم.

بارزانی هەروەها رایگەیاند، ریفراندۆم كۆتایی دنیا نییەو دوای ئەو پرۆسەیە بەجدی دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەین، بۆ چارەسەری كێشەكان‌و پێكەوژیان، ئەگەر چارەسەر كرا، ئەوە بەردەوامدەبین، ئەگەریش نەگیشتینە رێككەوتن، ئەوە هەردوولا دەبینە دوو هاوسێی باش.

هـ ـ ح