سەرچاوەیەكی سعودی: بارزانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم رادەگرێت

کوردستان

20/09/2017‌ 1114 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی سعودی ئاشكرایكرد، كە هەرێمی كوردستان پرۆسەی ئەندامدانی ریفراندۆم رادەگەرێت‌و پرۆسەكە ئەنجامنادرێت.

سەرچاوەكە، كە بەرپرسیارییەتی لەناو حكومەتی سعودی هەیە، راشیگەیاند "مەسعود بارزانی بەهۆی دانایی‌و ئازایەتییەكەی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم رادەگرێت".

سەرچاوەكە بۆ ئاژانسی هەواڵی سعودییە ئەوەشی راگەیاندووە، مەسعود بارزانی نایەوێت كێشەیەكی تر لەناوچەكە دروستبێت، بۆیە بڕیاری دواخستنی ریفراندۆم دەدات.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی 25 ئەم ماگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت‌و تائێستاش هیچ بڕیارێكی فەرمی نییە بۆ دواخستنی ریفراندۆمی هەرێم.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی سعودییە داوای لەهەرێمی كوردستان كرد پرۆسەی ریفراندنی هەرێم دوابخات، بۆ ئەوەی كێشە بۆ عێراق دروستنەبێت.

هـ ـ ح

بەپەلە