شارپرێس:
عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، كە هیوادارە ئەو سەرنجو تێبینییانەی ئەوان لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم هەیان بووبێت، هەڵە بووبێت.
عەلی باپیر ئەمڕۆ دوو شەممە لەدوای بەشداری لەپرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم، راشیگەیاند، ئەوان پێشتر چەند تێبینیو سەرنجێكیان لەسەر بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم هەبووە، بەڵام كە ئێستا پرۆسەكە بووە بەئەمری واقیع دەنگیان بۆ سەربەخۆیی بە بەڵێ دەبێت.
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی سەرەڕای جەختكردنەوە لەوەی هیوادەرە تێبینییەكان هەڵە بووبێت، ئەوەشی راگەیاند، كە دەبێت گەلی كورد مافی خۆی پێبدرێت، كە چەندین ساڵە دەچەوسێنرێتەوە.
عەلی باپیر هەروەها رایگەیاند، دەبێت دوای پرۆسەكە دەست بەچاكسازی سەرتاسەری بكرێتو هەموو كەسێكی كورد بەدادپەروەری بژیو كەس مافی لەكوردستان نەخورێت.
هـ ـ ح