شارپرێس:
وەزیری وزەی ئێران لەکۆبونەوەیەکی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ئاشکرایکرد، لەماوەی ڕابردودا بەڵێندەرانی بیانی‌و تەنانەت چینییەکان ئێرانیان جێهێشتوەو بەشێک لەوێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەکارکەوتون.
عەباس عەلی ئابادی کە بۆ ڕونکردنەوە سەبارەت بەپچڕانی بەردەوامی کارەباو کورتهێنانی ئاو بانگکرابوە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆکارگەلێک کە هەموان لێی ئاگادارن، بیانییەکان وڵاتی ئێمەیان جێهێشتوەو تەنانەت چینییەکانیش لێرە نەماون، هەربۆیەش توانای بەرهەمهێنانی ژمارەیەک لەوێستگەکانی کارەبا بەهۆی نەبونی هێزی پسپۆڕەوە لەکارکەوتوەو کەمبوەتەوە.
عەلی ئابادی ڕاشیگەیاند، دوژمن لەهێڵەکانی گواستنەوەی غازدا کە پێویستیی سەرەکیی بەرهەمهێنانی کارەبان، کاری تێکدەرانەی کردوە.
په‌یامه‌كه‌ى ئابدى له‌كاتێكدایه، چاودێرانى سیاسیى پێیانوایه، له‌م مانگه‌و مانگى داهاتودا، ئه‌گه‌رى دوباره‌كردنه‌وه‌ى گه‌ڕێكى دیكه‌ى پێكدادانه سه‌ربازیه‌كانى نێوان ئێران‌و ئیسرائیل هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش چاودێران پێیانوایه، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌چێته ژێر بارى داواكاریى‌و فشاره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، ئه‌وا ئیسرائیل هێرشده‌كاته‌سه‌ر تاران.
