شارپرێس:
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاشكرایدهكات، حوسییەکان لەسەنعای پایتەختى یهمهن هەڵمەتێکیان دهستپێكردوهو نوسینگەکانی ڕێکخراوەکەیان بەئامانجگرتوە، بهو هۆیهشهوه 19 کارمەندیان دەستگیرکردوە، ڕێكخراوهكه دهڵێت:"لهساڵى 2021وه 23 كارمهندمان لهگرتوخانهى حوسیهكان دهستبهسهرن".
ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند، 18 کەس لەو دەستگیرکراوانە یەمەنین، کە یەکێکیان کارمەندی نێودەوڵەتییەو داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو دەستگیرکراوانە دەکات.
بهوتهى دوجاریك، "هەڵمەتەکان نوسینگەی ئاژانسەکانی خۆراکو تەندروستیو منداڵانیان کردوەتە ئامانجو ڕێکخراوە ئێمهش بەتوندی ئیدانەی ئەوکارە دەکهین".
ئاماژەی بەوەشدا، "ئەم هەڵمەتە چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی ئەحمەد ئەلڕەحوی سەرۆک وەزیرانی حوسییەکانو چەند وەزیرێکی دیکە لەهێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا دێت".
وتەبێژی نەتەوەیەکگرتوەکان دەشڵێت، "حوسییەکان پێشتر 23 کارمەندی نەتەوەیەکگرتوەکانیان دەستگیرکردوە، هەندێکیان لەساڵی 2021وە تائێستا لەزینداندان".
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریدا لەوەی، ئەمکارانە، گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەخەڵکی یەمەن، بەشێوەیەکی جددی دەخاتە مەترسییەوە.
