ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: پوتین مەترسیدارترین تاوانباری جەنگە

جیهان

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


فریدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە، ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا مەترسیدارترین تاوانباری جەنگی سەردەمی ئێمەیە.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی Sat.1 سەبارەت بە پوتین وتی: "ئەو تاوانبارێکی جەنگە، ڕەنگە مەترسیدارترین تاوانباری جەنگی سەردەمی ئێمە بێت. دەبێت ڕون بین لەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ تاوانبارانی جەنگدا دەکەین. نەرمی لەگەڵیان لە شوێنی خۆیدا نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، پوتین "لە ئێستادا هیچ هۆکارێکی نییە بۆ هەنگاونان بەرەو ئاگربەست".

هەروەها ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ناردنی هێزی ئەڵمانیای بۆ ئۆکرانیا ڕەتکردەوە پێش ئەوەی هەر ئاگربەستێک واژۆ بکرێت.
ئ.ه