شارپرێس:
دواى ڕاگه‌یاندنى پشوه‌كه‌ى سبه‌ینێ له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:"سه‌رباریى پشوى فه‌رمى، به‌ڵام دابه‌شكردنى موچه به‌رده‌وامده‌بێت".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى داراییدا كه به‌ناوى بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، لەگەڵ ئەوەی سبەینێ پێنجشەممە پشوی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، بەڵام دابەشکردنی موچە به‌گوێره‌ى خشته‌ى ڕاگه‌یه‌نراو به‌رده‌وامده‌بێت.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانەش ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لەئەستۆدایە.
به‌گوێره‌ى خشته‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى دارایى‌و ئابورى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى شه‌شى موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، ڕۆژانى سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه موچه دابه‌شده‌كرێت.