شارپرێس:
هەزاران سەربازی یەدەگی ئیسرائیلی لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستیان بەگەڕانەوە کرد بۆ سەر ئەرکەکانیان وەک ئامادەکاری بۆ هێرشی فراوان بۆ سەر شاری غەززە.
دەسەڵاتدارانی تەندروستی فەلەستین ڕایانگەیاندووە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکان و تۆپبارانەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری کەرتی غەززە لە ڕۆژی سێشەممە لانیکەم 100 کەس کوژراون، لەنێویاندا 35 کەس لە ناوەندی شاری غەززە، لەکاتێکدا هێزەکانی ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشە فراوانەکە ئامادە دەکەن.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 40 هەزار سەربازی یەدەگ ڕۆژی سێشەممە بۆ ئەرکەکانیان گەڕاونەتەوە.
مانگی ڕابردوو حکومەتی ئیسرائیل پلانی فراوانکردنی هەڵمەتەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە پەسەند کرد.
ئ.ه