شارپرێس:
لەکۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان گولـلە ئاڕ پی جییەک تەقیوەتەوەو بریندار هەیە، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش زانیاریى زیاتر بۆ شارپرێس ئاشكراده‌كات.
ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی یەکەی 70 به‌شارپرێسى وت، "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتى مه‌شقى خوێندكارانى كۆلێژى سەربازیی قەلاچوالان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌هۆى گولـله ئاڕ بی جیه‌ك ڕویداوه".
به‌وته‌ى ئه‌حمه‌د له‌تیف، "به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه چوار كه‌س بریندارن‌و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه".
به‌وته‌ى ئه‌و، "خوێندكارانى ئه‌م خوله‌ى كۆلێژى سه‌ربازیى قه‌ڵاچوالان سه‌رجه‌میان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بن‌و به‌مه‌به‌ستى مه‌شقى چه‌كى قورس، چونه‌ته گۆڕه‌پانى مه‌شقى هێزه‌كانى كۆماندۆ له‌ناوچه‌ى فه‌رمانده‌یى".