شارپرێس:
دادگای تورکیا ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکی لقی ئیستەنبوڵی پارتی گەلی کۆماری جەهەپەی ئۆپۆزسیۆنی لە کارەکەی دوورخستەوە، بەهۆی ئەوەی گوایە سەرپێچی ئەنجامداوە، ئەمەش دوایین گورزی یاسایی بوو بۆ نەیارانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.
دادگای ئیستەنبوڵ دەڵێت، دەنگی نوێنەران لە کۆنگرەی جەهەپەی ئیستەنبوڵ لە ساڵی 2023 دا لە ژێر کاریگەری پارەداندا بووە، هەر بۆیە پێویستە ئەندامانی هەڵبژێردراو لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە، بەو پێیەش کۆنگرەکەی جەهەپەی هەڵوەشاندەوە.
کورسێل تەکین جێگری سەرۆکی پێشووی جەهەپە بەپێی بڕیارێکی دادگا بەشێوەیەکی کاتی وەک سەرۆکی لقی ئەستەنبوڵی پارتەکە کاری کردبوو.
بڕیارەکەی دادگای ئیستەنبوڵ دەکرێت کاردانەوەی هەبێت بۆ داوایەکی دیکەی یاسایی لە ئەنکەرە، کە دەتوانێت ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتەکە لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.
ئەو داوایە بڕیارە لە 15ی ئەیلولدا دانیشتنی دادگای لەسەر بکرێت و ئەنجامەکانی کۆنگرەی جەهەپە لە2023 هەڵبوەشێنێتەوە بە هۆی ناڕێکی ڕێکارەکانیەوە.
لەو کۆنگرەیەدا ئۆزێل بۆ جێگرتنەوەی کەمال کلیچدارئۆغڵو بەسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا دوا ئەوەی لە ئەو ساڵە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ئۆغلۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەبەرامبەر ئەردۆغان دۆڕاندبوو.
ئ.ه
