ڤیدیۆ.. نما گللەیی لەفوئاد مەعسوم هەیەو وێنەیەكی هەڵدەواسێت

عیراق

14/11/2017‌ 4555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نما نەریمان، كچە رەخنەگرەكەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گللەیی لەفوئاد مەعسومی سەرۆك كۆماری عێراق هەیەو وێنەیەكیشی هەڵدەواسێت.

نما لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوەو لەڤیدیۆكەدا گللەیی لە "بێدەنگی" فوئاد مەعسوم لەمەڕ رووداوەكان دەكات، لەكاتێكدا ناوبراو لەپشكی كورد پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی وەرگرتووە.

نما، كە ڤیدیۆكانی بەشێوەیەكی تەنزو رەخنەگرانە بڵاودەكاتەوە، وێنەیەكی فوئاد مەعسوم لەماڵەكەی خۆیان هەڵدەواستێت، ئەوەش لەپێناوی ئەوەی خۆی بەسەرۆك كۆماری عێراق بزانێت‌و هەڵوێست‌و دەنگ لەسەر رووداوەكان دەربڕێت.

ئەو كچە بچوكە رەخنەگرە لەڤیدیۆكەدا داوایەكیش ئاراستەی فوئاد مەعسوم دەكات، بەوەی بۆ ئەو زستانە بەرمیلێك نەوت بۆ خەڵكی دابین بكات‌و لەسەرما بیانپارێزێت.

هـ ـ ح

بەپەلە