دەیەوێت ئابووری ناوچەكە زیندووبكاتەوە
پلانی ئەنقەرە بۆ بەستنەوی ڕ‌ێگەی باشووری توركیا بەسوریاوە

جیهان

12/08/2018‌ 1890 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهاوكاری لەگەڵ ئەنجوومەنی ئیداری قەڵغانی فورات لەحەلەب، حكومەتی توركیا دەیەوێت ڕێگەیەك دروستبكات بۆ بەستنەوی شارە سەرەكییەكانی باشووری توركیا بەناوچەكانی باكووری سوریا.

هێشتا تێچووی ئەم كارە مەزەندە نەكراوە، كە پرۆژەكە بەهاوكاری نێوان ئەنجوومەنی ئیداری قەڵغانی فورات و حكومەتی توركیاو ئێستا ئەندازیاركان دەستبەكاربوون بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەندازیارە توركەكان.

عەلا حەمەد بەڕێوبەری مەكتەبی زانیارییەكان لەو بارەوە رایگەیاند "لەدروستكردنی ڕێگەی خێرا لە ڕۆژهەڵاتی شارەی ئەل ڕای تەواو بوون"، كە ئەم پرۆژەیە ٣ مانگی بۆ دانراوە بۆ تەواوكردن.

ئەنجوومەنی ئیداری قەڵغانی فورات پێشتریش هاوكاری كراوە لەلایەن حكومەتی توركیا بۆ چاكردنی ئەو ڕێگانەی، كە شارو لادێكانی ناوچەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە. 

بەپێی لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆمپانیا توركییەكان دەست دەكەن بەدروستكردنی ڕێگای خێرا بۆ بەستنەوەی شاری ئەل رای بەشارەكانی تر وەك ئەل باب و عەزاز و جەرەبلوس.

هاوكات محەمەد عومەر، بەڕێوبەری مەكتەبی خۆمالی لەعزاز، بە مۆنیتەری ڕاگەیاند، لەپلاندایە چەند ڕێگەیەك لەشارۆچكەی عزاز، كە بە چەندین دێهاتەوە بەیەكەوە ببەستێتەوە، دروست بكەن، هەروەها چەندین ڕیگای ناو شارەكەیان چاككردووەتەوە.

محەمەد عومەر ئەوەشی راگەیاند، كە حكومەتی توركیا بەهۆی كەمی كەرەستەكانەوە پێداویستەكانی فەراهەم كردووە بۆ ئەنجوومەنی ئیداری قەڵغانی فورات .

ئەم ڕێگا تازو مۆدێرنە وا دەكات، كە بە ئاسانی كەرەستەكان بگوێزرێنەوەو لەبواری ئابووریشدا لەگەڵ باشووری توركیادا پەیوەندیەكی باش دروستدەكەن.

هەروەها لە پلاندایە، كە ڕێگایەك دروستبكرێت نێوان شاری عزازو دێیەك لەشاری حەلەب بەیەكەوە ببەستێتەوە، عومەر وتیشی: "باوەڕم وایە بواری ئابووریش دەبوژێتەوە لەو ناوچەیە".

ئەوەشی ڕوون كردەوە، كە پێشتر ئەو رێگایانە بەشێوەیەكی زۆر خراپ دروستكراون‌و لەڕاپەرینەكەی سوریای ساڵی ٢٠١١ وە چاكنەكراوەتەوە.

یاریدەدەری ئەنجوومەنی ئیداری قەڵغانی فورات عەلی ڕەجەب ئاماژەی بەوەدا ، كە دروستكردنی ئەم ڕێگانەو چاكردنەوەی ڕێگە كۆنەكان، زۆر گرنگە بۆ بواری ئابووری‌و ڕۆڵیكی گەورەی دەبێت لەبواری كۆمەڵایەتی داو جگە لەمەش كاریگەری لەسەر سەرجەم بوارەكانی دیكەش دەبێت.

ئەوەشی باس كرد، كە لە كاتێك دا حكومەتی توركیا پرۆژەی دروستكرن و چاكردنەوەی ڕێگاكانی وەرگرووە ، بەڵام هێشتا پرۆگرامیان دانەناوە بۆ دەستپێكردن بەكارەكانیان.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل