سیلڤستەر ستالۆن هەواڵێكی ناخۆش بۆ هەوادارانی رادەگەیەنێت

جیهان

01/12/2018‌ 1294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیلڤستەر ستالۆنی هونەرمەندی ناوداری ئەمریكی، بڕیاریدا چیتر رۆڵی "رۆكی" نەگێڕێت، كە زیاتر بەو رۆڵە ناوبانگی دەركەوت.

ستالۆنی 72 ساڵ، كە لەكوردستان زیاتر بە "رامبۆ" ناسراوە، لەڤیدیۆیەك، كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" بڵاویكردووەتەوە، وازهێنانی خۆی لەگێڕانە ئەو رۆڵە راگەیاندووە.
ستالۆن لەفیلمی "كرید" رۆڵی "رۆكی" بینیوە، كە ماوەی چەند ساڵێكە هەشت بەشی جیاوازی لێبەرهەمهێنراوەو ناوبانگێكی گەورەی هەیە.

رامبۆ باسی لەوەش كردووە، زۆر دڵخۆش بووە بە بینینی رۆڵی "رۆكی" ، بەڵام چیتر ناتوانێت ئەو رۆڵە بگێڕێت، بەبێ‌ ئەوەی هۆكارەكەی روونبكاتەوە.

هـ ـ ح