بزووتنەوەی تاڵیبان زیانی یەك تریلیۆن دۆلار لەئەمەریكا دەدات

جیهان

10/01/2019‌ 3228 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس/ وەرگێران: حلمی رەسوڵ ڕەزا
گۆڤاری فۆربسی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، كە شەڕی ئەفغانستان تا ئێستا تریلیۆنیك‌و 70 ملیار دۆلار لەسەر ئەمەریكا كەوتووە، ئەمە جگە لە كوژرانی 2400 سەربازو برینداربوون‌و كەمئەندامبوونی دەیان هەزاری تر.

گۆڤارەكە بڵاویشیكردەوە، لەگەڵ ئەم هەموو تێچوە مرۆیی و داراییە گەورەیەدا ئەمەریكا شكستی هێناوە لە زاڵ بوون بەسەر بزووتنەوەی تالیباندا و ئێستا دەستیكردووە بە دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵیدا بەمەبەستی گەیشتن بەلێكتێگەشتن بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەو لێڕۆیشتنە دارایی و مرۆییە بەردەوامە دابنێت و وڵاتەكە جیبهێلێت.

بەگویرەی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزو ئەو ژمارانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا دەربارەی دەسترۆیشتنی راستەقینە لەسەر خاكی ئەفغانستان بڵاویكردووتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، حكومەتی ئەفغانی 58% و بزووتنەوەی تاڵیبان 20% ی خاكیان لە ژیر دەستتدایە، هەرچی 22% ەكەی ترە، ناوچەی كیشە لەسەرن. 

رۆژنامەكە گومانی لەو ژمارانە هەیە و ئەوەی ئاشكراكردووە، كە هەندێك لەو ویلایەتانەی حكومەت بانگەشەی زاڵبوونی بەسەردا دەكات لە راستیدا لە دەرەوەی دەسەڵاتیاندایە، جگە لەناوەندەكانی ئەو ویلایەتانە نەبێت.

هەر بەگویرەی خەمڵاندەكانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ژمارەی جەنگاوەرانی تاڵیبان لەنێوان 20 تا 40 هەزار دایە لەبەرانبەر 350 هەزار چەكداری سوپا و هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان.

پرسیارەكان
بزووتنەوەی تاڵیبان توانیویەتی لەم ماوەیەدا هێزەكانی خۆی لەدەست نەدات، لەگەڵ ئەوەی هێزە ئەمریكی و هاوپەیمانەكانی باكووری ئەتلەَسی بۆ پشتگیری لەو وڵاتە 140 هەزار سەربازیان بڵاوە پیكردووە بە نوێترین چەك و لایەنی دارایی بێ سنوور.

لەئێستادا ژمارەی هێزەكانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان بۆ كەمتر لە 14 هەزار سەرباز كەمیكردووە و رۆڵیان بریتییە لە رێنمایی و راهێنان و هێزەكانی ئەفغانستان زۆربەی كارە جەنگیەكان ئەنجام دەدەن.

شەڕی ئەم دوایەی نێوان تاڵیبان و سوپای ئەفغانی لە - قەندەروز-، كە تێیدا سەدان سەربازی ئەفغانی كوژران و تاڵیبان توانی شارەكە بگرێت، پرسیاری زۆری هێنایە ئاراوە دەربارەی توانای سوپای ئەو وڵاتە لە بەرگریكردن لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی بەبێ پاڵپشتی هێزەكانی ئەمەریكا، لەگەڵ ئەوەی دەیان ملیار دۆلار لە راهێنان و پرچەككرندا خەرجكراوە.

لە لای خۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان گفتوگۆی پرۆسەی ئاشتی، یان ئاشتەوایی لەگەڵ حكومەتی ئێستای ئەفغانستان رەتدەكەنەوەو تەنانەت نایانەوێك دانوستانیشان لەگەڵ ئەنجامبدەن و دەیانەوێت گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنی ئەمەریكیدا بكەن دەربارەی كشانەوەی هێزەكانیان لەو وڵاتە.

سەركردە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان، روسیا تۆمەتبار دەكەن بە پاڵپشتیكردنی بزووتنەوەكە و پێدانی چەك ، لەگەڵ ئەوەی ململانێیەكی مێژوویی لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا هەیە لەچوارچێوەی ململانیی نێوان روسیا و ئەمەریكا، ئەمەش هەندێك یادەوەری جەنگی ساردی نێوان هەردوولا وەبیردێنێتەوە، وەك جێبەجێكردنی ئەو بنەمایەی " دوژمنی دوژمنەكەم دۆستمە".

جنرال جۆن نیكولسۆن سەركردەی سوپای ئەمەریكی لە ئەفغانستان لەمانگی نیسانی رابردوودا بۆ كەناڵی – بی بی سی- وتویەتی: روسیا لە رێگەی تاجیكستانەوە چەك بۆ بزووتنەوەی تاڵیبان دەنێرێت. 

ئەو سەرچاوەیە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد روسیا زیادەرۆیی دەكات لەژمارەی چەكدارەكانی – دەوڵەتی ئیسلامی- لەئەفغانستان بۆ پاساو هێنانەوە و چەكداركردنی تالیبان و چەند جاریك رووبەرووبوونەوە لە نیوان بزووتنەوەكەو چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی روویداوە، ئەمەش مانای داپۆشینی جۆرێكە لەشەرعییەتی تاڵیبان و پاشان پاساوێكە بۆ ئەوەی پالشتی لێبكات.

سەرچاوەكە پێش ئەوەی هەریەك لە روسیاو ئێرانی تۆمەتبار كرد لەساڵی 2016، بەوەی پەیوەندی لەگەڵ تاڵیبان دروست دەكەن و جۆرێك لە شەرعیەتی پێ دەبەخشن، بەڵام وەزیری بەرگری پێشووی ئەمەریكا جیمس ماتیس لە ئایاری 2017دا لە بەرانبەر كۆنگرێسدا ئاماژەی بەوە كرد بەڵگەكانی بەردەست دەربارەی پاڵشتی روسیا بۆ بزووتنەوەكە نرخی نییە، كەچی پاش دوو مانگ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا –ریكس تیلرسۆن- مۆسكوی تۆمەتبار كرد بەپێدانی چەك بە بزووتنەوەكە.

مۆسكۆ لەم دوایەدا داواتنامەیەكی ئاراستەی بزووتنەوەی تاڵیبان كرد بۆ ئامادەبون لەدانوستانی ئاشتی دەربارەی ئەفغانستان لەئەیلولی 2018 ، كە خۆی لە خۆیدا ئاماژەی دروستبوونی پەیوەندیە لە نێوان هەردوولاو وەرچەرخانێكە لەهەڵوێستی بزووتنەوەكەو نیازی هەیە رووەو راگماتی سیاسی هەنگاو بنێ.

هەرچی ئێرانە سزای ئابووری بەسەردا سەپێراوە و سزاكەش رووەو زیادبوون دەڕوات لە پاش كشانەوەی ئەمەریكا لەرێككەوتننامەی ئەتۆمی و ئەمەریكا هەڕەشەی ئەوەشی لێدەكات رێگە لەناردنە دەرەوەی نەوتەكەی بگرێت، بۆیە ئێران ئەوەی لەدەستی بێت بەرانبەر واشنتۆن كەمتەرخەمی ناكات لەنیوانیاندا، یاریكردن بەكارتی بزووتنەوەی تاڵیبان.

خۆ رێكخستنەوە
پاش كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ساڵی 2001 لەگەڵ داگیركردنی ئەمەریكادا، جەنگاوەرانی ئەو بزووتنەوەیە كشانەوە بۆ ناو خاكی پاكستان، ئەو شوێنەی تێیدا دروستبوون، ئەمەش بەهۆی ئەو پەیوەندییە هۆزایەتیانەی نێوان هەردوو سنوور، لەوێ بزووتنەوەكە دووبارەی دەستی بە خۆ رێكخستنەوە كرد و شەڕی پارتیزانی دەستپێكرد لەو كاتەوە. 

پێدەچی هیچ ئاماژەیەك نەبێت بۆ كۆتایی هاتنی بزووتنەوەكە و درێژترین هەلگەرانەوەیە، كە رووبەرووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بووەتەوە لە دوای كۆتایی هاتنی شەری ڤێتنام لەناوەراستی حەفتاكانی سەدەی رابردو.

هەندێك لە شارازایان و پسۆران لەكاروباری ئەفغانیدا وای دەبینن بزووتنەوەكە، توانای بەردەوام بوونی هەیە لەو جۆرە شەڕانەدا دژی ئەمەریكا و كۆتایی نایەت و لە ئێستادا لەباشترین دۆخەكانێتی و دەسكەوتی زۆری لەسەر زەمین بەدەست هیناوە دژی هیزەكانی حكومەت هەرچەندە لەلایەن ئەمەریكاوە پالشتی ئاسمانی لێدەكرێت.

هێزە ئەمەریكییەكان ئامۆژگاری چەكدارانی حكومەت دەكەن لەناوچە دوورەكان بكشیننەوە و لە جیاتی ئەوە فۆكەس بخەنە سەر ناوەندی شارەكان و ئەو ناوچانەی چڕی دانیشتوانیان زۆرە، بەڵام تائێستا هێزەكانی حكومەتی لەسەر زەوی شكستیان هێناوە بەتایبەتی لەدوای شەرەكانی –قندروز-، كە تاڵیبان توانی زەبرێكی كوشندەیان لێبدات.

لەگەڵ دەركەوتنی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەو وڵاتەو دەستپێكردنی هیرش بۆ سەریان لە رێگەی  خۆكوژەكانەوە‌ لەم دواییەدا لەشارە جیاوازەكان، پێدەچێت بزووتنەوەكە ئێستا كەمتر توندرەو بێت بەراورد بەرێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و لە رەوشێكی دانوستاندنی باشدایە بۆ ئەوەی قەناعەت بە ئەمەریكا بكات سزاكانی لەسەر هەڵبگرێت و هیزەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان بكشینێتەوە.

بزووتنەوەی تاڵیبان لەسەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردوو سەریهەڵدا لەباكووری پاكستان، لەكاتی كشانەوەی هێزەكانی یەكێتی سۆڤییەتی جاران لە ئەفغانستان ئەستێرەی ئەو بزووتنەوەیە دەركەوت لە پاییزی ساڵی 1994.

بزووتنەوەكە یەكەم جار لە قوتابخانە ئایینییەكانەوە سەری هەلدا بیت، كە ئەو كات شانشینی سعودیە پاڵشتی دەكرد، زۆربەی ئەندامەكانی بۆ زۆرینەی پشتۆنییەكان دەگەرێتەوە، ئەوان زۆر بەهێزن لە ناوچەكانی پشتۆنی بەربلاو لەپاكستان و ئەفغانستان، وبزوتنەوەكە پەیمانی داوە لەكاتی گرتنە دەسەڵاتدا ئاشتی و ئاسایش بچەسپێنن و شەریعەتی ئیسلام جێبەجێبكەن.

لە هەردوو وڵاتدا، تاڵیبان سزای لە سیدارەدانی ئاشكرای جیبەێكردووە بۆ ئەوانەی تۆمەتبارن بە كوشتن و زینا كردن، یاخود برینەوەی دەست دوای ئەوەی دزی لەسەر ئاشكرا دەبیت.

بزووتنەوەكە فەرمانی كردووە پیاوان ریش بهێلنەوەو ژنان حیجاب بپۆشن و تەماشكردنی تەلەفزیۆن و گویگرتن لە موسیقای حەرام كردووە، كچانیش لە تەمەنی دە ساڵیەوە بۆیان نییە بچنە قۆتابخانە.

پاكستان چەندین جار ئەوەی رەتكردووەتە، كە تاڵیبانی دامەزراندبێت، بەڵام گومانی تێدا نییە ژمارەیەكی زۆری ئەفغانی لەریزەكانی بزووتنەوەكەدا رێنماییان لە پەیمانگا ئایینییەكانی پاكستانەوە بۆ دێت.

پاكستان یەكێك بووە لەو سێ وڵاتەی پاش سعودیەو ئیمارات دانیان بەتاڵیباندا ناوە لەو كاتەی گەیشتە دەسەڵات لەئەفغانستان لە ناوەراستی نەوەدەكان تاكو ساڵی 2001 و كۆتا وڵات بووە پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی لەگەلدا پچراندوون.

سەركردەكانی 
سەرەتا مەلا عومەر رابەرایەتی بزووتنەوەكەی كرد، كە ئەو پیاوێكی ئایینی بوو، یەكێك لە چاوەكانی لە دەستدابوو لە میانی شەڕدا لەگەڵ هێزەكانی سۆڤییەت لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو، لەمانگی ئابی 2015 تاڵیبان دانی بەوەدا نا ماوەی ساڵە كۆچی دوایی كردووەو لەئەیلولی ساڵی 2015 بزووتنەوەكە رایگەیاند، مەلا مەنسور، كە ماوەیەكی زۆر جێگری مەلا عومەر بوە، بووەتە رابەری بزووتنەوەكە.

لە یەكێك لە هێرشە ئاسمانییەكاندا لە ئایاری 2016 مەلا مەنسور كوژراو جێگاكەی لەلایەن پیاوێكی ئایینی توندرەو – مەولەوی هیبە الله ئاخنوزادە- پر كرایەوە، كە لەكاتی هێرشەكانی 11 ی سیپتەمبەری 2001 بۆ سەر ناوەندی بازرگانی جیهانی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بزووتنەوەی تالیبان بوەو جێگای سەرەنجی جیهان، لەو كاتەدا تاوانبار كران بەوەی شوینێكی ئارامیان بۆ رابەری رێكخراوی قاعیدە -ئوسامە بن لادن- و ئەندامەكانی تری بەرپرس لەهێشەكانی ئەمەریكا دابین كردووە.

پاش ماوەیەكی كەم لە هێرشەكانی سیپتەمبەر، لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا بزووتنەوەی تالیبان لەسەر دەسەڵات لادران، بەڵام تاكو ئێستا بونیان هەیە و دەجەنگن .

سەرچاوە:  BBC

بەپەلە