شارپرێس:
دادگای دھۆک لە بری ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان، مانەوەی ١٨ دەستگیرکراوەکەی درێژ کردەوە.
بهگوێرهی نوێترین گۆڕانكاری پاش ڕوداوهكهی شیلادزێ، دۆسیەی ١٣ کەس لەو دەستگیرکراوانەی کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی شیلادزێ کردبوو، گواسترانەوە بۆ دادگای دیرەلوک بە ھۆکاری "تایبەتمەندی شوێن"هوه، دۆسییەکانی ھەریەک لە پێنج دهستگیركراوهكهی تر: شێروان شێروانی، بەدەل بەرواری، تاکوور زەردەشتی، رێکان رەشید و ئەیاز کەرەم لە دادگای دھۆک ھێڵدراونهتهوه.
نیاز عهبدوڵای ڕۆژنامهنووس لهبارهی كهیسی دهستگیركراوهكانهوه دهڵێ، ئەو ١٨ چالاکوانەی بادینان بە ماددەی ١٥٦ی سزادانی عێراقی کە "خیانەتی نیشتیمانی و تێکدانی ئاسایشی وڵات"ە و سزاکەی "لەسێدارەدان"ە تۆمەتبارکراون، لە کاتێک ھەر یەکێک لەو چالاکوانانە دژ بەو سوپا مەترسیدارەی تورکیا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە کە مەترسین بۆسەر ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی تەنیا چوار ساڵدا 823 جار ههرێمی كوردستانی له رێگای فڕۆكه و تۆپخانهكانی بۆردوومانكردووه و بهوهۆكارهش زیاتر لە ٢٠ھاووڵاتی شەھیدبوونه.
دهشڵێ، دۆسیەی ئەو ١٨ چالاکوانە كراوهته دۆسیەیەکی سیاسی و رێچکەی یاسایی راستەقینەی خۆی لەدەستداوە، بەتایبەت ئەو پێنج چالاکوانەی دھۆک لە ھیچ گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک بەشدارنەبوون و ئەو ١٣ خۆپیشاندەرەی تریش دەکرا بە یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٠ی رێکخستنی خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵ بکرایە.
ڕ . ج