شارپرێس:
دوای سێ شكستی سه‌خت له‌نێو یاریگه‌ی خۆیدا، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌ست به فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی ماركا-ی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، شكستی شه‌وی ڕابردووی ڕیاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر به ئه‌یاكس هاوكات دوو شكسته‌كه‌ی دیكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه، شكستی مێژوویی ڕیاڵ مه‌دریدن‌و ئیداره‌ی ئه‌و یانه‌یه بڕیاری فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێكی به‌و هۆیه‌وه ده‌دات.
هه‌ریه‌كه له‌ئیسكۆ و گاریس به‌یڵ له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ن، كه ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداریان ببێت، ئه‌وه جگه له خیسۆس كه ڕیاڵ مه‌درید له‌ئاستی یاریكردنی ڕازی نییه.
به‌ده‌ر له‌ژماره‌یه‌ك یاریزان، ئێستا دوای ئه‌و چه‌ند شكسته كوشنده‌یه‌ی ریاڵ مه‌درید یانه‌كه بیر له‌دورخستنه‌وه‌ی سۆلاری ڕاهێنه‌ری ده‌كاته‌وه.
ڕ . ج