گواردیۆلا متمانەی بە مان سیتی نییە

وەرزش

10/03/2019‌ 799 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی متمانەی بە یانەكەی نییە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لەنێوان یانەی مانچستەر سیتی‌و یانە گەورەكانی ئەوروپا هەیە ، بۆیە یانەكەی ناتوانێت خولی یانە پاڵەوانەكان بەرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە یانەی مانچستەر سیتی لەقۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكان كێبڕكێ دەكات‌و رەنگە سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

راهێنەرە ئیسپانییەكە ئەوەشی راگەیاند، ئەوان سەرەڕای ئەوەی كاندید نین بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان، بەڵام هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی ئەمساڵ نازناوەكە بەرنەوە.

هـ ـ ح