ڤیدیۆ.. لەنزیك كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی ترامپ رووداوێك روودەدات

جیهان

12/03/2019‌ 935 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەنزیك كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رووداوێكی هاتووچۆ روویدا، كە بووە جێگەی بایەخی میدیاكانی ئەو وڵاتە.

رووداوەكە لەو كاتە روویداوە، كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی ترامپ بەرەو ویلایەتی ئالابامای باشووری ئەمریكا رۆیشتوون.

رووداوەكە بەشێوەیەك بووە، كە لەرێگەی ئاراستەی پێچەوانەی ئۆتۆمبیلەكانی ترامپ ئۆتۆمبیلێك لەسەر هێلەكە لایداوەو رووەو ئۆتۆمبیلەكانی سەرۆكی ئەمریكا رۆیشتووە.

هەرچەندە میدیاكان باس لەوە دەكەن، رووداوەكە رووداوێكی ئاسایی بووە، بەڵام پۆلیسی هاتووچۆ دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووەو بڕیارە لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوام بێت.

هـ ـ ح