"یۆیفا" لێكۆڵینەوە لەقسەكانی نیمار دەكات

وەرزش

14/03/2019‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی رەوشتی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یۆیفا" لێكۆڵینەوە لەقسەكانی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان دەكات.

لیژنەكە لەو قسانەی نیمار یلێكۆڵینەوە دەكات، كە لەبارەی ناوبژیوانی یاری نێوان پاریس سان جێرمان‌و مانچستەر یونایتید كردبووی.

نیمار لەسەر لێدانی سزای یارییەكە قسەی ردبوو، كە رایگەیاندبوو، ئەو لێدانە دروست نەبووە، چونكە لەپشتەوە بەر دەستی یاریزانی یانەكەی كەوتووە.

نیمار ئەو لێدانە سزایەی لەسەر پاریس سان ددێرمان ئەژماركرابوو، بە عەیبە وەسف كردبوو، بۆیە رەنگە بەهۆی ئەو قسەوە ئەو یاریزانە سزا بدرێت.

هـ ـ ح