شارپرێس:
ژنێكی ئیسپانی دانیشتووی شاری ئەلیكانتی دوای ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەی سەرجێی دەكات ، تووشی هەستەوەرییەكی زۆر دەبێت و بەو هۆیەوە لەنەخۆشخانە داخڵ دەكرێت .
گۆڤاری "BMJ Case Reports" باسی لەوە كردووە، كە ئەو ئافرەتە ئیسپانییە وتوویەتی ماوەیەكی كەم دوای ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەی سەرجێیی كردووە ، تووشی رشانەوەو تەنگەنەفەسی بووە، بۆیە لەبەر ناچاری پزیشكەكان لەنەخۆشخانە داخڵیان كردووە و نێردراوە تاوەكو هەندێك پشكنینی جۆراوجۆر بكات .
پزیشكە پسپۆڕەكان پێیانوایە، كە ئەو ئافرەتە تووشی شۆكی هەستەوەریی بووە ، كە حاڵەتێكی توندە لەجۆری یەكەمی هەستەوەری زۆر تووشی هەندێك ئەندامی زیندووی جەستەی مرۆڤ دەبێت .
ئافرەتەكە هەروەها وتوویەتی: من هەستەوەریم بە پەنسلین هەیە ، بەڵام لەیادم نییە لەم ماوەیە هیچ دەرمانێكم خواردبێت
دوای ئەوەی پشكنین بۆ هاوسەری ژنە ئیسپانییەكە كرا ، دەركەوت ماوەیەك پێش ئێستا هەوكردنی لەگوێیەكانیدا هەبووە ، چوار سەعات پێش سەرجێیكردنی لەگەڵ هاوسەرە ژنەكەی دەرمانی ئەنتی بایۆتیكی جۆری ئەمۆكسیسیلینی خواردووە ، كە ئەویش بڕێك پەنسلینی تێدا .
پزیشكەكان پێیان وابووە دوای ئەوەی دەرمانەكە لەڕێگای ئاوی پیاوەكە چووەتە جەستەی ژنەكەوە یەكسەر كاردانەوەی هەستەوەریی لای دەستی پێكردووە .
لە سەیرترین حاڵەتدا، كە نەخۆشخانەكە بەخۆیەوە بینیوە ، ئافرەتەكە ماوەی ٧ رۆژ لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە تا بەتەواوی چاك بووەتەوە، بۆیە پزیشكەكان بڕیاریاندا وەك كارێكی هۆشیاری، كە ئەو چیرۆكە بڵاو بكەنەوە تاوەكو ببێتە هۆی ئەوەی كاری لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە .