بەفەرمی ریاڵ مەدرید ئیدێر میلیتاوی کڕی

وەرزش

14/03/2019‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەفەرمی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی لەگەڵ ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری پۆرتۆی پورتوگالی کرد.

یانەی ریاڵ مەدرید لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکردوە "لەگەڵ یانەی پۆرتۆ گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی بۆ ریزی یانەکەیان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا".

ریاڵ مەدرید لە راگەیەندراوەکەدا ڕایگەیاندوە "گرێبەستەکەی میلیتاو بۆ شەش وەرزە و لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا کۆتایی دێت".

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردوە "مەرجی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە".

هـ ـ ب