داعشەكانی دەوحە.. چیرۆكەكانی توندڕەوی لەنێو زیندانی قەتەر

جیهان

16/03/2019‌ 1676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "لو بوا"ی فەرەنسی چەند بەشێكی لەكتێبی زیندانیكراوی پێشووی فەرەنسی لەقەتەر بڵاوكردووەتەوە و تێیدا شانەیەكی سەر بەرێكخراوی داعشی ئاشكرا كردووە، بەبێ ئازاردان لەناو زیندانی ناوەندی لەدەوحە كاری كردووە.

جان بییر مانرۆنگی، كە پیاوێكی بازرگانی فەرەنسی بووەو بۆ ماوەی 7 ساڵ بەتۆمەتی بەكارهێنانی پارەی ساختە حوكم دراوە، پێشبینی نەكردووە لە تەنیشتییەوە نزیكەی 20 كەس لە خێزانی "ئال الپانی" هەبێت، بەڵام پاشان وردە وردە بابەتەكەی بۆ روونبووەتەوە.

وردەكاری گەشتەكەی لەزیندانەكانی قەتەردا، مارۆنگی لەكتێبێك بەناونیشانی ( لەزیندانەوە: گەشتێك بۆ كۆتایی جەهەنەمی قەتەری)، تێیدا باس لە كۆمەڵێك دیمەن دەكات لە نێو ئەو زیندانانەدا.

ئەندامانی داعش لە نێو زینداندا
لەكتێبەكەیدا مارۆنگی دووپاتیدەكاتەوە لەلووتكەی كێشەكانی قەتەر لەگەڵ سعودییەو ئیمارات و بەحرەین و میسردا، دەوحە 25 كەسی خۆی زیندانیكرد، كاتێك ویستیان بڕۆن و لە دژی داعش بجەنگن لە سوریا و مارۆنگی تووشی سەرسورمان بووە كاتێك زانیویەتی هەندێك لەوان كوڕی وەزیرەكان بوون لە حكومەتی قەتەری.

ناوبراو لەكتێبەكەیدا دەشڵێت: ئەو كوڕی وەزیرانەی دەست بەسەر بوون، مومارەسەی دەسەڵاتی خۆیان دەكرد و بە ئارەزووی خۆیان لەنێو زینداندا هەڵسوكەوتیان دەكرد و فەرمانیان بەوانە دەكرد، كە فەرمانبەر بوون لە نێو زیندانەكەدا. 

هەروەها باسی لەوە كردووە، كە ئەوە بە رادەیەك بووە گروپێك لەو توندرەوە قەتەرییانە، هەندێك لەو زیندانیانەیان ناچار كرد ریش بهێڵنەوەو رێیان لێ بگرن لەكێشانی جگەرەو پاشان دەستیان بەسەر مۆبایلەكانیاندا گرت، ئەوانەشی موسڵمان نەبوون، ئەوا باجیان لەسەر دانابوون.

لەرووداوێكی سەرسوڕهێنەردا، زیندانییە فەرەنسییەكە باسی ئەوە دەكات، یەكێك لەزیندانیەكان ئوردنی بوو، لێی درا تا لەپێش چاوی هەمووان گیانی سپارد، پاشان لاشەكەی بەجێهێڵدرا بۆ ئەوەی بۆگەن بكات، پێش ئەوەی، كە بۆنێكی زۆر دەربكات، پاشان لادرا.

تیرۆریستێكی فەرەنسی
بەگوێرەی رۆژنامەكە، پاشان مارۆنگی تیرۆریستێكی فەرەنسی بەناوی جیرار (ئەبو وەحید) ناسیوە، لەدواییدا بۆی دەركەوتووە، كە داوای لێكراوە بەدواداچوون بۆ هەواڵە جیهانییەكی داعش بكات و ئەوەی رۆژنامەكان لە بارەی داعشەوە دەیڵێن.

هەرچی سەرۆكی زیندانەكە بووە، بەناوی ئەبو نایف، بەتوندی لە مارۆنگی دووپاتكردووەتەوە بەوەی نابێت باسی ئەو ئەندامانەی داعش بكات، كە لە نێو زیندانەكانی قەتەردان.

هاوكات بەگوێرەی ئەوەی لە كتێبەكەدا هاتووە، ئەو دواكارییەی ئەبو نایف لەگەڵ هەڕەشەیەكی نادیاردا بووە بەوەی وتویەتی  ئەوەشت بیر نەچێت، كە سوپای محەمەد لەسەرجەم شوێنەكانی فەرەنسادا بڵاوبوونەتەوە، هەتا لە شاری میتزیش، ئەو شارەی خێزانی مارۆنگی تێدا دەژین.

لەكۆتاییدا، ئەندامەكانی داعشی دەستبەسەر لە زیندانی ناوەندی قەتەر زۆر بەلەسەرخۆیی لە پاش 24 رۆژ زیندانەكەیان بەجێهێشتووە.

سەرچاوە: ‌ Sky News
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا