شارپرێس:
كاتێك بێژەرێكی بەناوبانگی ئەمەریكی میوانداری ئەكتەری جیهانی نیكۆڵ كیدمانی كرد ، بۆی ئاشكرا بوو ئەو ئەكتەرە زۆر پێی سەرسامە ، بەڵام ئەو لەپێناو یاریەكی ڤیدیۆیی ئەوی پشتگوێ خست .
جیمی فالۆن بۆ بەرنامەكەی خۆی میوانداری نیكۆڵ كیدمانی كرد و تێیدا بۆ یەكەمجار بەیەكەوە قسەیان كرد ، كاتێكیش كیدمان لەگەڵ هاوڕێكەی بەرەو شوقەكەی جیمی بەڕێكەوتن لەڕێگا كیدمان بەهاوڕێكەی گوتووە كە زۆر بە جیمی سەرسامە ، بەڵام كاتێك چوونە لای جیمی ، ئەو دەستی كردووە بە یاری ڤیدیۆیی و كیدمانی پشتگوێ خستووە .
جیمی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە هاوڕێكەی گوتوویەتی كە نیكۆل كیدمان لەگەل منە و دەتوانم وابكەم یەكتر ببینن ، منیش زۆر بەوە خۆشحاڵ بووم و بۆ ئەوەش هەندێ پەنیر و چپس و چەرەساتم كڕی و چوومەوە بۆ شووقەكەم.
بەڵام كیدمان دەڵێت جیمی هیچ هەستێكی نەبوو ، هیچیشی نەدەوت هەر دەیوت "ئمممم" ، دەشڵێت لەجیاتی ئەوەی كاتێكی خۆش بەسەربەرین ،لەجیاتی ئەوە ئەو دەستی كرد بە یاری ڤیدیۆیی ، وادیارە ئەوەی پێباشتر بوو .
نیكۆل كیدمان سەردانەكەی بۆلای جیمی زۆر بە خراپ وەسف كردووە و سوێندی خواردووە كە بۆ ماوەی یەك كاتژمیر و نیو جیمی هیچ قسەیەكی نەكردووە ، بۆیە دەڵێت منیش بەخۆمم گوت رەنگە سرووشتمان لەیەكەوە دوور بێت ، یان دەكرێت جیمی هاورەگەزباز بێت .
ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی