سەگ لەرێگەی بۆنكردنەوە هەست بەبوونی شێرپەنجە دەكات

ئابوری

12/04/2019‌ 1328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەرخەری ئەوەن، سەگەكانیش بەهۆی هەستی بۆنكردنیانەوە دەتوانن خانە شێرپەنجەییەكانی خوێن بەڕێژەی لە 97% دیاری بكەن.

پێگەی هەواڵی مێدیكاڵ ئێكسپرێس ئاماژە بەوە دەكات، سەگەكان وەرگرەكانی هەستی بۆنكردنیان 10 بەرانبەر بەهێزتر لەمرۆڤەو بەبۆنەكانیشەوە هەستیارن، كە سیستەمی بۆنكردنی ئێمە مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت هاوشێوەی ئەوان بێت.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە نوێیە، سەگەكان دەتوانن شێرپەنجەی خوێن بەڕێژەی لە 97%دیاری بكەن، كە ئەو توانایەش لەسەگەكاندا دەتوانێت گەشەپێدانی شێوازێكی نوێی دیاركردنی نەخۆشییەكەی بەدودا بێت و ئەو ناوچە دوورانەشی كە لەخزمەتگوزارییە پزیشكەكان بەدوورن، كارئاسانییەكی باش بۆیان بێت.

زۆر لە شێرپەنجەكان لە قۆناغەكانی یەكەمیاندا ناناسرێنەوە و دیاری ناكرێن و كاتێكیش نیشانەكانی دەردەكەوێت، كە نەخۆشییەكە قۆناغێكی پێشكەوتووی بڕیوە و بڵاوبووەتەوە، هەر ئاواش كە دەبینرێت، شێوازەكانی دیاریكردنی بەزوویی ئەم نەخوشییە زۆرجێگای بایەخە.

لەو پشكنینەدا نموونەی خوێنی تەندروست و دوور لەنەخۆشی و نموونەی خوێنی تووشبوو بەشێرپەنجەی سییەكانیان خستە بەردەست سەگە ڕاهێنراوەكانەوە و پاشان داوا لە سەگە ڕاهێنراوەكان كرا، نموونەی خوێنی تووشبوو بە شێرپەنجە دیاری بكەن، سەگە ڕاهێنڕاوەكان توانییان جۆری خوێنە دیاریكراوەكان كە خانەی شێرپەنجەییان تیابوو، بەئاسانی دیاریبكەن.

لێكۆڵەران لە هەوڵدان ئەمشێوازە هەمدیسانەوە گەشە پێبدەن و لە شێرپەنجەكانیتر لە نموونەی شێرپەنجەی زۆرباوی مەمك لەڕێگەی هەناسەدانی مرۆڤەكانەوە، سەگەكان بۆ دیاركردنیی بەزوویی شێرپەنجە ڕابهێنن.

وەرگێڕان: یاسین نادز