شارپرێس.. حلمی ره‌سول ره‌زا
رۆژنامه‌یه‌كی كه‌نداو له راپۆرتێكیدا كه 14ی نیسانی 2019 بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ: راپۆرته ئه‌مه‌ریكیه‌كان دراون به عێراق سه‌باره‌ت به به‌قاچاغبكردنی نه‌وت له خاكه‌كه‌یه‌وه، و 56 لایه‌نی تێوه‌گلاوی له‌و پرۆسه‌یه‌دا ئاشكرا كردوه، له نێویاندا 10 حزبیان له حكومه‌تدا به‌شدارن، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه داهاتی ئه‌و به تاڵانبردنه ساڵانه نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلاره.
رۆژنامه‌ی –خه‌لیج ئۆنلاین- ی ئه‌لیكترۆنی باسی ئه‌وه‌ی كردوه " گه‌نجینه‌ی گشتی عێراق به رێژه‌ی 90% له بودجه‌كه‌یدا پشت به‌نه‌وتی خاو ده‌به‌ستێت، به‌لام ملیاره‌ها دۆلاری له رێگه‌ی به قاچاغبردنه‌وه به فیرۆ ده‌چێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له حكومه‌ت و حیزبه‌كاندا جێبه‌جێكارن، بۆ وڵاتانی تر له رێگه‌ی به‌له‌می راوكردن و ئۆتومبیلی ئابرهه‌ڵگره‌وه".
باس له‌وه‌ش كراوه، سه‌رۆكی حكومه‌ت عادل عبد المهدی دۆسیه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وتی خستۆته روو، كه بۆته هۆكاری به فیرۆدانی درامه‌ته‌كان و پاشه‌كشه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان، و زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا له هاوینی ساڵی رابردوودا.
رۆژنامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، له نێو دیارترین ئه‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیانه‌ی باس له‌م كێشه‌یه ده‌كات، راپۆرتی شه‌فافیه‌ت بوو كه له ساڵی 2006 له نوسینگه‌ی چاودێری گشتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌رچوو، به‌ناونیشانی "به قاچاغبردنی نه‌وتی خاو‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان".
پاشان چۆته سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی دۆسیه‌كه درێژ نه‌بوو، به‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی په‌یوه‌ستدار بوون به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكه‌وه سووتان پاش ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بۆ به‌رچاوی بۆچونی گشتی بڵاوكرایه‌وه، له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا راپۆرتی تر له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌چووه.
ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه، راپۆرته‌كه باس له ژماره‌یه‌ك پرۆسه‌ی به قاچاغبردن ده‌كات له ساڵی 2005 و لێكه‌وته ئابوریه‌كانی، داهاته‌كه‌شی به ملیارێك دۆلار مه‌زنده كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه پرۆسكه له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشوره‌وه بوه به ئاراسته‌ی ئێمارات و وڵاتانی تر.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه ، پرۆسه‌كه به هاوكاری هه‌ندێ وڵاتی دراوسێ و به‌به‌شداری به‌رپرسه‌كانی نێو ده‌وڵه‌ت و چاودێرانی سه‌ر كه‌رتی نه‌وت ئه‌نجام ده‌درێت، جگه له رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ به‌شی پۆلیس و گومرگه‌كانی عێراقی.
پاره‌داركردنی میلشیاكان
رۆژنامه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نوسینگه‌ی چاودێری گشتی عێراقی هیچ راپۆرتێكی له پش ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌رنه‌كردوه، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكومه‌ت وایان راگه‌یاند قه‌زاو قه‌ده‌ر بوه، به‌لام هه‌واڵگیری ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی مانگی ئاداری رابردوو چه‌ند راپۆرتێكی به حكومه‌تی عێراق داوه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو وه‌زاره‌تی ناخۆوه گواستویه‌تیه‌وه، هه‌وڵگیری ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته ئه‌و زانیاریانه‌ی كه 56 لایه‌نی عێراقی به‌شدارن له پرۆسه‌ی به قاچاغبردندا، و داهاته‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلاری ساڵانه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردوه، لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی زانیاری وردی داوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق حه‌یدر عه‌بادی، و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا عادل عبد المهدی، ده‌رباره‌ی قه‌باره‌ی پرۆسه‌كانی به‌قاچاغبردن، سه‌ره‌رای زانیاری ئه‌وه‌ی چ لایه‌نێك له پرۆسه‌یه سوود مه‌ند ده‌بن.
زانیاریه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، 10 حزبی سیاسی له‌و پرۆسه‌یه تێوه‌گلاون، له رێگه‌ی فه‌رمانبه‌ره پله باڵاكانیانه‌وه له وه‌زاره‌تی نه‌وت و ناوخۆ‌و گومرك، ئه‌مانه له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كان و به هاوكاری فه‌رمانبه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كان نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش، 40 لایه‌نی چه‌كدار به‌شدارن له پرۆسه‌كه‌دا، له رێگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ژمونیان تێایدا هه‌یه‌و به‌به‌كارهێنانی شێوازی جۆراوجۆر، له هه‌مان كاتدا ئه‌م لایه‌نانه چالاكیه‌كان له ده‌سكه‌وتی ملیۆنه‌ها دۆلاری رۆژانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
باس له‌وه كراوه لایه‌نه‌كانی تێوه‌گلاو به‌نده‌ره‌كانی باشور به‌كارده‌هێنن بۆ به‌قاچاغبردنی نه‌وت به ئاراسته‌ی ئیمارات. هه‌رچی خاڵه سنوریه‌كانی باكوره؛ ئه‌وا شه‌ش لایه‌نی كوردی به‌شدارن له به‌قاچاغبردنی نه‌وت له بیره نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌ی ئێران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، هه‌واڵگیری عێراق گه‌یشتۆته ئه‌و بروایه‌ی زۆربه‌ی نه‌وتی دزراو له رێگه‌ی باشوره‌وه ده‌چێت بۆ ئیمارات، له باكوریشه‌وه ده‌چێت بۆ ئێران و توركیا، به شێوه‌یه‌ك نرخی هه‌ربه‌رمیلێك كه‌متره له 36 دۆلار.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه، پرۆسه‌ی گه‌ڕانی لێكۆڵه‌ره عێراقیه‌كان گه‌یشتۆته هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه كه مۆری به‌نده‌ره‌كان و كۆمپانیاكانی ئیماراتی له‌سه‌ر نه‌وتی عێراق هه‌یه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی داهاته‌كان ده‌خرێنه بانكه‌كانی ئه‌بو زه‌بی، و حكومه‌تی عێراق ده‌ستی به په‌یوه‌ندی كردن كردوه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئیماراتی ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا بكرێت، له‌به‌رفشاری ئه‌وه لایه‌نانه‌ی تێوه‌گلاون و ره‌نگه ببێته مایه‌ی وه‌ستاندنی لێكۆڵینه‌وه‌كان؛ هه‌روه‌ك له ساڵانی پێشوودا روویاندا.
ململانێیه‌كی توند له‌سه‌ر داهاته‌كان
رۆژنامه له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه " شاری به‌سره ململانێیه‌كی توند به‌خۆوه ده‌بینێ له نێوان حزبه‌كان و میلشیا جێبه‌جێكاره‌كان، له پێناو ده‌سكه‌وتنی زۆرترین پشك له درامه‌ته‌كانی ئه‌و به قاچاغبردنه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی قسه‌ی هادی الفریجی ئه‌كادیمی و لێكۆله‌ری میسری".
فریجی له‌م باره‌یه‌وه وتویه‌تی : به قاچاغبردنی نه‌وت له شاره‌كه بۆته هۆی دروست بوونی گروپی مافیایی؛ كه قاچاغچیه‌كان و نێوه‌ندگیره‌كان و هاوكاره‌كان له نێو وه‌زاره‌تی نه‌وت و گۆمرگه‌كاندا له خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها دروشمه‌كان رۆڵێكی میحوه‌ری ده‌بینن له نێوه‌ندگیری نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كان، به حوكمی ناوچه‌ی هه‌ژموونیان؛ كه نه‌وته خاوه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
رێگه‌ی به قاچاغبردنی نه‌وت
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی به قاچاغبردنه‌كه، رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه گواستویه‌تیه‌وه به‌وه‌ی زیاتر له رێگه‌ی به‌له‌می له دار دروست كرا‌و بۆ راوكردنی ماس به‌كارده‌هێنرێت له ئاوه‌كانی ده‌ریای عه‌ره‌ب. له رووكه‌شدا به ئاوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رده‌كه‌ون له كه‌نداوی عه‌ره‌بی، له‌وێوه روه‌و به‌نده‌ره‌كانی ئیمارات ده‌رۆن و له‌وێ چاویان لێ ده‌پۆشرێ.
سه‌ره‌رای ئه‌وه، باسی رێگه‌یه‌كی تریش كراوه بۆ ده‌سكه‌وتنی نه‌وتی خاو، ئه‌ویش له رێگه‌ی چاودێری كردنی تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت؛ به‌هۆی پێدانی نه‌خشه‌ی ورد له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌كانی نێو وه‌زاره‌تی نه‌وت، و له ناوچه دوور ده‌سته‌كان بۆریه‌كان كون ده‌كرێن و نه‌وته ده‌خه‌نه نێو حه‌وزی له لم دروست كرا‌و له شێوه‌ی بیری دروستكراودا، پاشان ئۆتومبیلی تایبه‌ت ده‌هێنن بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه به قاچاغبردنی گه‌وره له‌لایه‌ن حوته‌كانی سه‌ر به حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك فێڵ له ژمێره‌ری (العداد) سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كرێـت به هاوكاری له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ره پله باڵاكان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه " به‌له‌مه ناوخۆییه‌كان، 20 تۆن زیاتر هه‌لناگرن، پاشان به نه‌وته‌وه روه‌و كه‌شتیه ئیماراتیه‌كان ده‌رۆن له ده‌ره‌وه‌ی ئاوه هه‌رێمایه‌تیه‌كانی عێراق، له‌وێ ده‌یفرۆشن، پاره‌كه‌ش یان راسته‌وخۆ به كاش وه‌ری ده‌گرن یان ده‌خرێنه سه‌ر ئه‌ژماری ئیماره‌تی دوبه‌ی".
له كۆتاییدا رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ : " ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی قاچاغی هه‌ڵگرتوه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌لناگرن، و به گوێره‌ی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی نه‌وتی نایاسایی هه‌ڵده‌گرن، له‌به‌رئه‌وه پێشوازی لێكردنیان له‌لایه‌ن به‌نده‌ره فه‌رمیه‌كانه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسایه، شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی دزی كردن".
Baghdad today.news