شارپرێس:
دیاردەی ناپاكی دیاردەیەكی بڵاوە لەناو سەرجەم كۆمەڵگەكانی جیهاندا ، كە هۆكارەكانی بەجیاوازی مرۆڤەكان دەگۆڕێت .
زۆربەی ئەو شیكردنەوانەی بۆ هۆكاری ناپاكی كراون باس لەنەبوونی هەستی رەزامەندی و پشتگویخستنی سۆزداری دەكەن ، بەگوێرەی پێگەی "Mind Body Green" زۆربەی خەڵك بە تۆمەتی ناپاكی تێوەگلاون .
بەپێی ئامارەكان، هەر یەك لە پێنج كەس لە جیهاندا تۆمەتبارە بە ناپاكی هاوسەری ، بەڵام ئەو كەسانە كامانەن، كە ئەگەری هەیە زیاتر ناپاكی لە بەرانبەرەكەیان بكەن .
لیكۆڵینەوەیەك، كە لەسەر ٥٧٦ كەسی پێگەیشتوو كراوە لەسەر كەسایەتییان و هەڵسوكەوتی ناپاكی و ئاستی قبووڵكردنی ناپاكی بەلایانەوە .
بەپێی لێكۆڵینەوەكە ئەو كەسانەی زۆر كراوەن لەخەڵكی تر زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە لە ناپاكی تێوەبگلێن ، زۆربەی ئەو كەسانەش كە ناپاكی دەكەن لە بنەڕەتدا خەڵكانی خراپ نین ، بەڵام هەندێ بڕیاریانداوە كە كەسانی تریان بریندار كردووە.
بەگوێرەی لیكۆڵینەوەكە، ژنان كەمتر ئەگەری خیانەتكردنیان هەیە بەبەراورد بە پیاوان ، ئەوە جگە لەوەی ئاستی رۆشنبیری رۆڵی هەیە لە رێژەی ناپاكیكردن.
لەلایەكی ترەوە لێكۆڵینەوەكە باسی لەوە كردووە، ئەو كۆمەڵگایانەی ناپاكی بەئاسانتر وەردەگرن و قبووڵی دەكەن ، پاڵنەرێكی ترە بۆ ناپاكیكردن تێیاندا .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی