حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی داوه‌ته‌ كۆمپانیای روسنەفت

sharpress.net

1106 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/05/2019‌

شارپرێس:
کۆمپانیای روسنەفتی روسی رایگه‌یاند، قەرزەكانیان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2019 دا بۆ یه‌ك ملیارو 400 ملیۆن دۆلار دابەزیووە.

کۆمپانیای روسنەفتی روسی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ 2019 بۆ یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار دابەزیووە، واتا حكومه‌تی هه‌رێم لە ماوەی تەنها چوار مانگی ئەمساڵدا حكومەتی هەرێم بڕی یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن دۆلار قەرزی كۆمپانیاكەی داوەتەوە".

خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌كاتێكدا له‌مساڵدا فه‌رمانبه‌ران ته‌نها دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی رۆژانه‌ نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ ده‌كات و مانگانه‌ش 454 ملیار دۆلاری له‌ به‌غداوه‌ پێده‌گات.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved