كۆنترین ئۆتۆمبیلی "بۆرش" بۆ فرۆشتن نمایش دەكرێت (+وێنە)

جیهان

15/05/2019‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندێكی فرۆشتن، كۆنترین ئۆتۆمبیلی جۆری پۆرشی ئەڵمانی داناوە بۆ فرۆشتن.


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە ئۆتۆمبیلەكە لەساڵی 1939 دروستكراوە، لەو كاتەی شەڕی جیهانی دووەم بەرێوەچوو.

ئۆتۆمبیلەكە ئۆتۆمبیلێكی نایابەو بەپێی رۆژنامەكە نرخی فرۆشتنی 20 ملیۆن دۆلارەو یەكەم ئۆتۆمبیلی كۆمپانیای "پۆرش"ە دروستی كردووە.


ئۆتۆمبیلەكە لەلایەن دیزاینەر فیردیناند پۆرش، دامەزرێنەری كۆمپانیاكە دیزاین كراوەو ئۆتۆمبیلەكە ناوی "مۆدیل 64".

هـ ـ ح