شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکا لە بەغدا رونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه و هۆکاری جێهێشتنی بەشێک لە فەرمانبەرانی لە بەغدا و ڕاگرتنی کاری باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیی ئاشکراکرد و دهڵێت، ئهو كارمهندانه بەهۆی زۆربوونی هەڕەشەکان بۆ سەریان عێراق جێدههێڵن.
وتەبێژێكی بهناوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا له راگهیهندراوێكدا رایگهیاندووه، "بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و زیادبوونی مەترسییەکان کە لە عێراقدا هەستی پێ دەکرێت، بڕیاریانداوە ژمارەیەک لە کارمەندانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانیان عێراق جێبهێڵن.
راشیگهیاند، لە دوایین سەردانی ئەم دواییەی مایک پۆمپیۆ بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بهرپرسانی باڵای عێراق، ڕاستیی ئەو مەترسی و هەڕەشانەیان بۆ حکومەتی عێراق شیکردووەتەوە و ئاگاداریان کردوونەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئهمریكا ئهمڕۆ له بهیاننامهیهكدا فەرمانی کرد کە فەرمانبەرە ناپێویستەکانی له باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق و كونسوڵخانهی ئهمریكا له ههولێر دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن .
وەک ئاماژەیەکیش بۆ باڵیۆزخانەکەی و كونسوڵخانەی ئەمەریکیش لە هەولێر رایگەیاندوە، خزمەتگوزارییەکانی ڤیزای ئاسایی بەشێوەیەکی کاتی دەوەستن، حکوومەتی ئەمەریکی دەسەڵاتیکی دیاریکراوی هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەپەلە بۆ هاوڵاتییە ئەمەریکییەکان لە عێراق.
وتهبێژی باڵیۆزخانهی ئهمریكا له بهغدا رونیكردووهتهوه، پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن دەکەن بە سەلامەتی و ئاسایشی دامەزراوەکانیان لە سەرانسەری جیهاندا، بڕیاری کشاندنەوەی ژمارەیەک لە کارمەندی باڵیۆزخانەی بەغدا و کونسوڵگەریی هەولێر لە سایەی ئەو دۆخە ئەمنیەی ئێستادا پەیڕەوکراوە.
جهختیشیكردووهتهوه، ئەو بڕیارانەیان هەر وا بە ئاسانی سەرپێی نەداوە، ئاسایش و سەلامەتیی کارمەندە ئەمریکییەکان و هاوڵاتییەکانی بە یەکێک لە هەرە کارە سەرەکییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دادەنرێت.
ه.م