موبارەك دەربارەی داگیركردنی كوێت چەند نهێنییەك ئاشكرادەكات

جیهان

16/05/2019‌ 6355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راگەیاندنكاری كوەیتی (فەجر سەعید) باسی لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتی كردوە لەگەڵ سەرۆكی پێشوتری میسر حوسنی موبارەك، ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە ناوبراو باسی لە نهێنیەكان و هەندێ شتی شاراوەی داگیركردنی كوەیتی كردوە لەلایەن عێراقەوە.

راگەیاندكارەكە روونیكردووەتەوە موبارەك باسی لێكەوتەكانی مامەڵەی سەدەی كردووە زانیاری لەبارەی جەنگ ئۆكتۆبەرو گەڕانەوەی نیمچە دوورگەی سیناوە دركاندووە، سەرەرای كاریگەریەكانی  رۆڵی ئەمەریكا و روسیا لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست.

فەجر سەعید لەدرێژەی قسەكانیدا وتویەتی: لەچاوپێكەوتنەكەدا سەرۆك موبارەك پێیوتم : بە شەمعون پێرێزم وتووە ئێوە دەتانەوێ بێنە ناو كۆمكاری عەرەبییەوە، لەم قسەیە دوور بكەونەوە.. كۆمكاری عەرەبی ماڵی عەرەبە".

فەجر باسی لەوەش كردووە سەرۆك موبارەك بەروونی بە كلینتۆنی وتووە هیچ سەركردەیەكی عەرەب دەستبەرداری قودس نابێت.. هەوڵدان بۆ سەپاندنی چارەسەری نادادگەر لەكێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی لاسەنگی هێزەكانەوە، هیچ جۆرە ئاستی و هاوكاریەك بەدی ناهێنێت، بەڵكو زیاتر دۆخە بەرەو تەقینەوە دەبات.

لە كۆتاییدا فەجر باسی ئەوەی كردوە، موبارەك هانی ئیسحاق رابینی داوە دانوستان لەگەڵ سوریەكاندا بكات، سوریەكان دەربارەی بەدواداچوونی ئێمه كەمێك دڕدۆنگییان هەبو، رابین پێی راگەیاندم دانوستان لەگەڵ سوریا رێگەی خۆی دەگرێ، بەلام خاڵی ناكۆكی ئەوەبوو سوریەكان رەتیان كردەوە پەیوەندی دروست بكەن و بالوێزخانەكان لە نێوانیاندا بكرێتەوە، لەكاتی تیرۆركردنی رابیندا سوریەكان ویستیان رێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن، بەلام بەهاتنی ناتانیاهۆ هەلەكە لە دەستچوو، هەموو شتێ كۆتایی هات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا