وردەكاری.. ژمارەی كەشتییە ئەمەریكییەكان لەئاوەكانی كەنداو

جیهان

18/05/2019‌ 874 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ هەڵكشانی ئاستی گرژییەكانی نێوان ئێران و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ، واشنتۆن لانیكەم لەگەڵ كەشتی فرۆكەهەڵگری "ئەبراهام لینكۆڵن" ٧ كەشتی جەنگی تری هێناوەتە ئاوەكانی كەنداوی فارسی و ناوچەكانی دەوروبەری .

پێگەی هەواڵی پەیمانگای سەربازیی دەریایی ئەمەریكی  (USNI News) باسی لەوە كردووە، دوو كەشتی وێرانكەری "McFaul" و"Kearsarge" ، كە بە موشەكی پێشكەوتوو پڕچەككراون‌و هەریەكەیان توانای ئەوەی هەیە ٩٠ موشەكی پەروانەدار لە جۆری تۆماهاۆك هەڵبگرێت ، هاتوونەتە ئاوەكانی كەنداوەوە.

ئەو پێگەیە بڵاویشیكردەوە، لە نزیك كەناراوەكانی ئیمارات و لە دەروازەی كەنداوی فارسی كەشتی "Kearsarge"  جێگیر كراوە ، كە دەتوانێت ٢٠ بۆ ٣٠ هێلیكۆپتەر  هەڵبگرێت ، ئەوە جگە لە نوێترین فرۆكەی جەنگی نەوەی پێنجەمf-35B   .

هەروەك نووسینگەی رۆژنامەوانی هێزی دەریایی ئەمەریكی باس لەوە دەكات، كە كەشتی فرۆكەهەڵگری "ئەبراهام لینكۆڵن " و ئەو كەشتییە جەنگییانەی هاوڕێیەتی دەكەن ئێستا لە كەناری عوممان لەنگەریان گرتووە. ئەو كەشتییە فرۆكەهەڵگرە توانای هەڵگرتنی نزیكەی ٩٠ فرۆكەی جەنگی و هێلیكۆپتەری هەیە. 

لە كەشتییە جەنگییەكانی تریش، كە هاوڕێی ئەبراهام لینكۆڵن وەك تەڕرادی مووشەكی " Leyte Gulf"، و فرقاتەی ئیسپانی " Mendez Nunez"، و  كەشتی وێرانكەری "Bainbridge".

هەر لەو چوارچێوەیەدا دەزگاكانی راگەیاندن باسیان لەوە كرد كە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كەشتی "Arlington" بۆ گواستنەوە و دابەزاندن ، كە ٧٠٠ ئەفسەر و سەرباز و ١٤ یەكە لە پێداویستی سەربازی هەڵگرتووە بۆ ناوچەی بەرپرسیارێتی كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمەریكا كە بارەگاكەی لە بەحرێنە ناردووە ، ئەوە جگە لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت .

پنتاگۆنیش دەشڵێت: ئەو هێز و چەك و چۆڵە لەلایەن كەشتی فۆكەهەڵگر ئەبراهام لینكۆڵن و كەشتییە جەنگییە گورزوەشێنەكانی ئەمەریكا لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەكاردەهێنرێن ، لەكاتی بوونی هەر بەڵگەیەك كە بیسەلمێنێت ئێران گەیشتۆتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشی بۆ هەستان بە هەر پرۆسەیەكی هێڕشكردنە سەر ئامانجە ئەمەریكی و هاوپەیمانەكانمان لە كەنداو .

رۆژی پێنجشەممەش دۆناڵد ترامپ بە رۆژنامەنووسانی گوت "ئومێد دەكەم لەگەڵ ئیران نەكەوینە جەنگەوە".

لای خۆشییەوە عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی گەلانی ئێران رایگەیاند كە وڵاتەی خواستی ئەوەی نییە جەنگ لەگەڵ واشنتۆن هەڵبگیرسێنێت ، هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەوان بەردەوام دەبن لە بەرپەرچدانەوەی پلانەكانی واشنتۆن .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی